پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس حیکمەت تونچ
پۆلیس و سەربازانی مەدەنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پەیامنێری ئاژانسی ژن نیوز، حیکمەت تونچ لە شاری وان.

وان
پۆلیسی مەدەنی وان هەڵیکوتایە سەر ماڵی پەیامنێری ئاژانسی ژن نیوز، حیکمەت تونج، بە بیانووی هەبوونی بۆمب لە ماڵەکەیدا کە لە گەڕەکی کوروباشی ئەدەرمیتای شاری وانە.
پۆلیس و سەربازان سەرەتا بە زرێپۆشی سەربازی گەمارۆی ماڵەکەیاندا، پاشان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکە و بە گەڕان و پشکنین هەموو کەلوپەلی ماڵەکەیان بەسەر یەکدا تێکدا، ڕێگەشیان نەدا کەس نزیکی ماڵەکە ببێتەوە، ئەو پۆلیسانەشی پشکنینی ماڵەکەیان کرد، پۆلیسی ژن نەبوون.
زانراوە کە داواکاری گشتی وان بە بیانووی هەبوونی "چەک و بۆمب" لە ماڵدا مۆڵەتی گەڕان و پشکنینی داوە، دواتر ماڵەکەیان بەجێهێشت، بێ ئەوەی هیچ شتێکیان دەستبکەوێت و کەس دەستگیربکەن.
ت.پ