"پلانەکانی سەر شەنگال بەردەوامی پیلانگێڕییە"
ژنانی شەنگال ڕایانگەیاند، کە پیلانەکانی سەر شەنگال لە پیلانگێڕی و گۆشەگیریی بەردەوام دانەبڕاون و دەڵێن: "رێککەوتنەکە لە ٩ی تشرینی یەکەم دژی ئازادیی شەنگال واژۆ کراوە".
شەنگال
ژنانی شەنگال ڕایانگەیاند، کە پیلانەکانی سەر شەنگال درێژکراوەی پیلانگێڕی و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد "عەبدوڵا ئۆجالان".، بۆیە پێویستە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک تێکۆشانێکی هاوبەش بکرێت.
پاکیزە جەلال لە گوندی گوهبەلەوە ڕایگەیاند، کە ئەوان هەرگیز ئەو پیلانە پیسانەی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبوڵ ناکەن و بەردەوامیشی دا و وتی: "ئێمە هەرگیز پیلانگێڕیی سەر ڕێبەر ئاپۆ لە بیر ناکەین، ڕێبەر بە جەستە لەناو ئێمەدا نییە بەڵام بە فکر لەنێوماندایە، هەروەها گۆشەگیریی سەر ڕێبەر لەسەر ئێمە ئەنجام دەدرێت، لە هەموو ساڵیادی ئەو پیلانگێڕییەدا دەیانەوێت بە شێوازی جیاواز کار لەسەر کۆمەڵگای ئێمە و کۆمەڵگای کوردی بکەن هەموو پیلانەکانی هێزە داگیرکەرەکانی سەر شەنگال بە ئامانجی تەواوکردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی ئەکەمە، ئەمساڵ ئەو یارییانەی لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە شەنگال بەڕێوەچوون بەشێکن لەو پیلانگێڕییە، زۆرمان ناومان لە لیستەکەدا نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ناوی زۆر کەس لە زۆر شوێن دانرابوو هەڵبژاردنەکە بە شێوەیەکی زۆر نادادپەروەرانە لە شەنگال بەڕێوەچوو ".
زۆزان سمۆ لە گوندی گوهبەل وتی:"هەموو هێزە داگیرکەرەکان پیلانێکی پیس لەسەر شەنگال دروست دەکەن، بەتایبەتی دەیانەوێت ئیرادەی ژنانی ئێزدی بشکێنن چونکە دەزانن کە کاتێک ژنان بە بیرۆکەی سەرکردایەتی خۆیان ڕێکدەخەن، هیچ هێزێکی دەسەڵاتخواز ناتوانێت ڕێگری لە جۆش و خرۆشی ئازادی بکات، پێش ئەوەی ئێمە سەرۆک ئاپۆ بناسین، ئێمە کۆمەڵگایەکی چەوساوە بووین و ژیانمان بێ ڕەنگ بوو، بە هاتنی شەڕڤانان بۆ شەنگال چاومان گەشاوە بوو و ڕەنگی زیاترمان بە ژیان بەخشی، هێزەکانی بەرگریمان دامەزران ئێمە لەستەم ڕزگارمان بوو، ڕێبەر ئاپۆ بۆتە ڕووناکی چارەسەر بۆ هەموو شتێک".