"پەدەکە بە شەرعیەتدان بە داگیرکاریی کوردستان خواستەکانی دەوڵەتی تورک جێبەجێ دەکات"

هادلە حەسەن، هاوسەرۆکی TEV-DEM لە هەرێمی فورات سیاسەت و کارەکانی پەدەکەی هەڵسەنگاند و وتی: "پارتی هەمان ئەو کردەوانەی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدات و داگیرکاریی کوردستان بە شەرعیەت دەزانێت".

هادلە حەسەن، هاوسەرۆکی TEV-DEM لە هەرێمی فورات سیاسەت و کارەکانی پەدەکەی هەڵسەنگاند و وتی: "پارتی هەمان ئەو کردەوانەی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدات و داگیرکاریی کوردستان بە شەرعیەت دەزانێت".

 

بەرچەم جودی

کۆبانێ -  دەوڵەتی تورک لە ساڵانی نەوەدەکانەوە بە ڕەزامەندی ئیدارەی باشووری کوردستان لەوێ جێگیر بووە لەسەر ئەم بنەمایە لە ئێستادا ٤٠ کم لەناو خاکی باشووری کوردستانە و ٧٣ بنکەی سەربازی دامەزراندووە، بە مۆڵەتی حکومەتی باشووری کوردستان بەبێ پچڕان هێرش دەکاتە سەر ناوچە جیاوازەکانی باشووری کوردستان سەبارەت بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و بێدەنگیی پەدەکە، هەدلە حەسەن، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی "TEV-DEM" بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

"دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان بێ هەژمارە"

هادلە سەرەتا تیشکی خستە سەر هەبوونی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان و وتی: "هاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە ئەمڕۆ دەبینین کە دەوڵەتی تورک  ٤٠کیلۆمەتری بەزاندوەتە ناو خاکی باشوور و  ٧٣بنکەی سەربازی دامەزراندووە لە هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتیدا قبوڵ ناکرێت کە یەک دەوڵەت لەسەر خاکی وڵاتێکی تر دابنێت، بەڵام دەوڵەتی تورک بە مۆڵەت و ڕەزامەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشووری کوردستان هەڵسوکەوت دەکات پەدەکە بەم کارانە داگیرکاریی کوردستان و کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد بە شەرعیەت دەدات ئێمە دەزانین کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت تەڤگەری ئازادیی کوردستان تێکبشکێنێت و پەدەکەش هاوکاری دەکات ئەگەر وا نەبێت پارتی نەیدەهێشت دەوڵەتی تورک لە خاکی خۆیان جێگیر بێت و هێرش بکاتە سەر باشووری کوردستان".

 

"پەدەکە خزمەتی دەوڵەتی تورک دەکات"

لە درێژەی قسەکانیدا، هادلە حەسەن باسی لە شکستهێنانی پەدەکە کرد لە پێدانی تەرمی شەڕڤانانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و وتی: "دەوڵەتی تورک لە چیاکانی کوردستان هەڵمەتێکی سەربازی لەدژی شەڕڤانانی تەڤگەری ئازادیی بەڕێوەدەبات. شەڕڤانان وەک بەشێک لە بنکەکانی زاگرۆس و شەڕی خابوور بەرخۆدانی گەورەیان نیشاندا، چەند شەڕڤانێک لە شەڕدا گیانیان لەدەستدا و هەندێکیش لە ئەنجامی بۆسەکانی پەدەکە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە پەدەکە دەستی بەسەر تەرمی شەڕڤاناندا گرتووەو ڕێگە بە خێزانەکانیان نادات تەرمەکان وەربگرنەوە، ئەم کردەوەیە  دەوڵەتی تورکمان بیردەخاتەوە کە تەرمەکانیان بۆ چەند ڕۆژ و مانگ و ساڵ نەدەدایەوە بە بنەماڵەکانیان، بۆیە دەڵێین ئاکەپە - مەهەپە، پەدەکەی گۆڕێوە وەک خۆی، دایکانی شەڕڤانان لەبەردەم دەروازەی سیمالکا چالاکییان ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا تەرمی منداڵەکانیان وەرنەگرتووە، پەدەکە بەو کارانە پێوەر و بەها مرۆییەکان پێشێل دەکات و جێگەی شەرمەزارییە کە ئەو جۆرە ڕووداوانە ڕوودەدەن".

 

"ئەم جارە سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت"

هاوسەرۆکی TEV-DEM  بەم وشانە کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: "لە مێژووی کوردستاندا ڕاپەڕینێکی زۆر ڕوویدا و سەدان دەستکەوتی لێکەوتەوە بەڵام هەمیشە لە دەستی ئەو کوردە بوختانکارانەی کە هاوکاری دوژمنیان دەکرد شکستیان پێ دەخوارد، لە سەدەی ٢١دا بە سوپاسەوە بۆ ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و هەروەها شۆڕشی ١٩ی تەموز گەلی کورد جارێکی دیکە یاخیبوون و دەستکەوتی هەبوو وەک لە مێژووی ڕابردوودا جارێکی تر ڕووبەڕووی چەند کوردێک دەبینەوە کە هاوکاری دوژمن دەکەن بەڵام ئەم سەدەیە و ئەم ڕاپەڕینە جیاوازن، بۆیە ئەم سەرکەوتنە بۆ ئێمە دەبێت بۆیە زۆر گرنگە گەلی کورد یەک بخەین و دەستگەیشتنمان بە دەستکەوتەکانمان هەبێت".