پارێزەر عەتیە یوسف: پێویستە ژنان بۆ دەستورێکی نوێی سووریا یەکبگرن

عەتیە یوسف، ئەندامی یەکێتی پارێزەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، داوای دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا دەکات و دەڵێت: پێویستە بە یەکڕیزی و ڕێکخستن وەڵامی ئەو دیوارە ستەمکارییانە بدەینەوە کە ئەوان دەیانەوێت لەبەردەمماندا بونیادی بنێین

نوجان ئاراس

 

حەسەکە- لە سووریا، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، پرۆسەیەکی خێرای گۆڕانکاری لەو وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت، ئەم پرۆسەیە بەو پرۆسەیە پێناسە دەکرێت کە کاریگەری لەسەر پێکهاتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووری وڵات دەبێت، ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن ئیدارەی کاتیی جیهادی هەتەشە لە زۆر بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای یاسای شەریعەتەوە دەدرێن، ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبنەوە، داواکارییەک هەیە بۆ دامەزراندنی 'کۆنگرەی نەتەوەیی' بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ و چاکسازی لە سەرۆکایەتی هەرێم و چەندین بڕیاری دیکە، جەخت لەوە دەکرێتەوە کە دەبێت لە هەموو بڕیارەکاندا پێکهاتەیەکی دیموکراسی دابمەزرێت.

 

عەتیە یوسف، ئەندامی یەکێتی پارێزەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا و ئەو پێشهاتانەی لە ماوەی پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە ڕوودەدەن، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

عەتیە یوسف ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە تا ئێستا حکومەتەکان مێژوویان بە زمانی مرۆڤ و بە عەقڵی پیاوان نووسیوە لە پێناو دەستەبەرکردنی باڵادەستی و بەرژەوەندییە سیاسییەکانیان، ئاماژەی بەوەدا کە ژنانیش ناچارن پابەندی ئەو یاسایانە بن وتی: وەک چۆن لە هەموو جیهاندا هەیە، لە سووریا مادەکانی دەستوور بە زمان و دەستنووسی پیاوان نووسراون، دەستووری نوێش لەسەر بنەمای پاوانخوازی دوور لە دیموکراسی بونیاد نراوە کە ڕژێمی بەعس هێناویەتی.

 

"حکومەتی سووریا سیمایەکی ناوەندگەرای هەیە"

عەتیە یوسف ئاماژەی بەوەدا کە مافی ژنان لە زۆر بواردا لە سووریا پێشێل دەکرێن و وتی: یاسای سووریا باس لەوە دەکات کە 'هەموو مرۆڤەکان ئازاد و یەکسانن'، بەڵام لە پشت پەردەی دۆخی ئێستاوە هاوشێوەی ڕژێمی بەعس هەوڵی چەوساندنەوە و ترساندنی ژنان دەدەن، ئەوانیش لە ڕێگەی سزاوە ئەو کارە دەکەن، بە تایبەتی ژنان کاریگەری ئەم یاسایانەیان لەسەر بووە، لەچوارچێوەی دەستووردا، لەبواری کولتووری و هونەردا، بە ناوی پەروەردەکردنی منداڵان و گەنجانەوە، ئەرکی وانەوتنەوەیان پێدراوە بە ژنان، هەرچەندە ژنان لە دامودەزگاکانی دەوڵەت یان لە دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی سەر بە دەوڵەت پۆستیان هەیە، بەڵام مافی بڕیاردانیان پێنەدراوە و ژنان لە سایەی دەسەڵاتدا جێهێڵدراون، دەوڵەت و حکومەتی سووریا کاتێک باس لە ژنان دەکرێت، سیمایەکی تەواو ناوەندگەرانەی هەیە.

 

"ئەوان دەیانەوێت ژن بەبێ ناسنامە بەجێبهێڵن"

عەتیە یوسف ڕایگەیاند، دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، پڕۆسەیەک زۆر بەخێرایی پەرەی سەندووە، لە سووریا محەمەد جۆلانی، سەرۆکی ئیدارەی کاتی هەتەشە وەک 'سەرۆکی دەوڵەت' لەلایەن بازنەیەکەوە پەسەندکرا کە چەتەکانی تێدایە، دانانی خەڵک بۆ وەزارەتەکانی دەوڵەت، ئەم کەسانە دەیانەوێت یاسای توندی شەریعەت هەبێت، هەموو ئەمانە لە ئێستاوە نیشان دەدەن کە دەستووری نوێی سووریا چۆن شێوەی خۆی دەگرێت، لە دەستووری نوێدا دەیانەوێت بە تەواوی ئەو کەسانەی کە تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە بە گشتی و ژنان بەتایبەتی لە ناسنامەکانیان دووربخەنەوە.

 

"سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە داهاتووی نوێی سووریا"

عەتیە یوسف جەختی لەوە کردەوە کە لە نووسینی دەستووری نوێی سووریادا، دەبێت زمانی دیموکراسی پیاوانیش بۆ یەکسانی، هەروەها زمان و ڕەنگ و تێڕوانینی ژنانیش بخرێتە ناوەوە، گەلی سووریا خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە و پێویستە هەموو خەڵک لە دەوری ئەم مێژووە دیموکراسییە یەکبگرن و کارەکانی دەستوور دادپەروەرانەتر بەڕێوەببەن، پێویستە پەروەردە بە زمانی دایک و لەسەر بنەمای جیاوازی دابین بکرێت، لە دەستووردا پشکی لەسەدا پەنجا بۆ ژنان لەسەر بنەمای یەکسانی دابنرێت، هەروەها ژنان مافی ئەوەیان هەبێت لە پۆستی بڕیاردان و پەسەندکردندا قسە بکەن، جگە لەوەش سیستمی هاوسەرۆکایەتی کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەری بونیاد نراوە، دەتوانێت مۆدێلێکی بەدیل بێت بۆ داهاتووی نوێی سووریا، باوەڕمان بەو شتە هەیە و ئەمانەش پێشنیارەکانی ئێمەن.

 

"پەیماننامەی کۆمەڵایەتی هەموو گەلان دەپارێزێت"

عەتیە یوسف ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پەیماننامە کۆمەڵایەتییەی کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ هەموو گەلان لەسەری بونیاد نراوە، دیدێکی بەهێز بۆ داهاتووی سووریا دروستدەکات، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دەتوانن ڕاستەوخۆ سوود لە پەیماننامەی کۆمەڵایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری وەربگرن، کە لە ڕێگەیەوە یەکگرتوویی گەلان بەدیهاتووە، مافەکانی گەلان، بەتایبەتی ژنان و منداڵان، گەنجان، پێکهاتەکان، باوەڕ و مەزهەبەکان، زمان و کولتوورە جیاوازەکان، و شوناسە دەوڵەمەندەکان مسۆگەر و پارێزراون، بە تێڕوانین لە دۆخی ئێستای سووریا، ئێمەی ژنان دەتوانین یەکگرتوو بین، لە دەستووری نوێی سووریادا و دەنگمان بەرز بکەینەوە بە ڕۆحێک کە لەسەر خاڵێکی هاوبەش هاوڕا بێت و بیرۆکە بدات و وەریبگرێت.