نەتەوەیەکگرتووەکان: لە ٢٠٢٣دا لەسێدارەدان لە ئێران ٤٣% زیادی کردووە
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشکرایدەکات، لەسێدارەدان لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣ دا بەراورد بە ساڵی پێشوتر ٤٣% زیادی كردووە.
ناوەندی هەواڵ
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەشێک لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی لە سێدارەدان لە ئێران لە ساڵی٢٠٢٢دا كەمتر بووە لە٥٨٢ كەس، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٨٤٣ كەس لەو وڵاتە بە بیانووە جیاوازەكان لە سێدارەدراون، ئەوەش بەراورد بە ساڵی پێشوتر لە ٤٣% حاڵەتەكانی لە سێدارەدان زیادیكردووە.
لە ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەکراوە، ئامارەکە ماوەی نێوان یەکی ئابی ٢٠٢٣ تا ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤ لەخۆ دەگرێت و پشتی بەستووە بە ڕاپۆرتی ڕێكخراوە ناحكومییەكان و ڕاگەیاندنەکان.
هاوکات ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانی نیگەرانی لە زۆربوونی لە سێدارەدان لە ئێران دەربڕی و ڕایگەیاند، بەراورد بەڕێژەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە لە سێدارەدان لە هەموو وڵاتەكانی تری جیهان بەرزترە.