نەسرین جەوادی چالاکوانی مافی کرێکاران، سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا
نەسرین جەوادی، چالاکوانی مافی کرێکاران، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردن بەسەریدا بۆ داواکاری گشتی لە تاران بانگکرا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/07/20220701-20220701-min-jpgdcd6fb-image-jpg5e33f8-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
نەسرین جەوادی، چالاکوانی مافی کرێکاران، لە لیژنەیەکدا بۆ جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵەی زیندانیکردنی بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی تاران بانگکراوە و دەبێت لە ماوەی مانگێکدا خۆی بە لقی ١ بناسێنێت.
جێگای ئاماژەیە، پارێزەری نەسرین جەوادی داوای نهتوانینی بهرگهگرتنی زیندان و بڕوانامه پزشكییهكانی بەهۆی پیری و چەندین نەخۆشی جوراۆجور و زۆر بهكار هێنانی دەرمان پێشکەش به دادگا کردووه.
نەسرین جەوادی، پێشتریش لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی کرێکاراندا دەستگیرکرابوو بە سزای ماوەی حەوت ساڵ زیندانی کردن و ٧٤ قامچی، قهدهغهی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک و بەشداریکردنی لەحزب و گرووپە سیاسییەکان تومهتبار کرا و لەمانگی حوزەیرانی ئەو ساڵەدا بەکەفالەتی ١٠٠ ملیۆن تومەن لەزیندانی قرچەکی شاری ڤهرامین ئازادکرا.
نەسرین جەوادی، پیشتر کرێکار بووە لە کۆمپانیای دابەشکردنی کەلوپەلی پزیشکی و دابەشکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، ئەندامی دامەزرێنەری ئەنجومەنی کرێکارانی خانەنشینانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئەندامی یەکێتی کرێکارانی ئازاد بوو لە ئێران.