نەسلیهان شادال هاوسەرۆکی شارەوانی وان: قەیوم ناناسین
نەسلیهان شادال، هاوسەرۆکی شارەوانی وان، بە سەرنجدان بۆ ئەو پرۆسەیە نوێیەی کە لە یەکلاکردنەوەی پرسی کورددا پەرەی سەندووە، وتی: ئەو هەڵوێستە ئیدانە دەکەین کە ڕێگری لە ئاشتی دەکات و قەیوم هیچ شێوەیەک یاسایی نین و ئێمە دانیان پێدا نانێین.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250217-jpg30a447-image.jpg)
نوجان ئاراس- مەدینە مامەدئۆغڵو
وان – دوای دانانی قەیوم بۆ شارەوانی گەورەی وان، ئەمە وەک زیادبوونی گرژیەکان لە گفتوگۆکان سەبارەت بە پرۆسەی نوێ سەیر دەکرێت، ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆ لەسەر چارەسەری پرسی کورد دەکرێت و دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، هەر بۆیەش گەلی وان ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن، لەلایەک سەرنج بۆ هەستیارییەکانی سەردەمی سیاسی ڕادەکێشن، لەلایەکی دیکەشەوە ئەو کردەوانەی گەلی وان لە نزیکەی هەموو شەقامێکی ئەو شارەدا ئەنجامی دەدەن، لەلایەن پۆلیسەوە هەوڵی سەرکوتکردنیان دەدرێت.
"ئەوان ویستیان پەیامێک بۆ گەلی وان بنێرن"
ناسلیهان شادال، هاوسەرۆکی شارەوانی وان بۆ دەزگاکەمان باسی سیاسەتی قەیوم و ئەگەری لێکەوتەکانی کردو ڕایگەیاند کە ئیرادەی بەهێزی گەلی وان لەلایەن قەیومەوە دەستی بەسەردا گیراوە، مێژووی دانانی قەیوم لە کاتێکی گرنگدا هاتووە و وتی: لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتدا، ویستیان پەیامێکی گەورە بۆ گەلی وان بنێرن، بەڵام گەلی وان لە هەموو کاتێک زیاتر وەڵامی داگیرکەران و کۆلۆنیالیستەکان و هێزە جینۆساید کەرەکان و سیاسەتەکانی ئاکەپەیان دایەوە، لە هەر سێ قۆناغەکەدا خەڵکی وان بە تایبەتی بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی بەهێز وەڵامی قەیومیان دایەوە.
"ئاکەپە لە وان تووشی شکستێکی گەورە بوو"
نەسلیهان شادال بەبیری هێنایەوە کە لە هەڵبژاردنی حکوومەتی خۆجێی کە لە ٣١ی ئاداردا بەڕێوەچوو، خەڵکی شاری وان پێشەنگایەتی شارەوانیی گەورە و ١٤ شارەوانی ناوچەکەیان بردەوە، هەروەه ڕایگەیاند کە بەم شێوەیە گەل بەڕاستی وەڵامی ئاکەپەی داوەتەوە و وتیشی: ئاکەپە لە وان بە سیاسەتی قەیوم تووشی شکستێکی گەورە بوو، ئەوان دەیانویست قەیرانی دەسەڵات بورووژێنن، بەڵام گەلی وان بەرخۆدانێکی ترسناک و یەکلاکەرەوەیان نیشان دا، هەرگیز ئیرادەی خۆیان ڕادەستی سیاسەتەکانی ئاکەپە و قەیوم نەکرد.
"هەرگیز وازت لە سیاسەتی تایبەتی جەنگ نەهێنا"
نەسلیهان شادال سەرنجی بۆ ئەو سیاسەتانەی شەڕی تایبەت ڕاکێشا کە لە شارەکەدا جێبەجێ دەکرێن و وتی: ئاکەپە هەرگیز سیاسەتی شەڕی تایبەتی خۆی لە دژی گەلی وان و ژنان و گەنجەکانی ڕانەگرتووە، خەڵکی وان بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەرەنگاری ئەو سیاسەتانە بووەتەوە، هەروەها هەموو جارێک بە ڕوونی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە هەرگیز پەسەندی ئەو سیاسەتانە ناکەن کە لەلایەن ئاکەپە جێبەجێ دەکرێن.
هاوکات باسی لەوەشکرد کە گەلی وان و ژنان و گەنجانی و بەتایبەت دایکانی، ڕۆحێکی ڕێکخراوەیی گەورەیان هەیە و وتی: خەڵکی وان دەیانەوێت شارەوانییەکانیان بە ئارامی و هاوئاهەنگی لەگەڵ ویستی خۆیان بەڕێوەببەن، بەڵام بە هەڵوێستێکی تاڵانچی و داگیرکەرانە کە لە هیچ یاسایەکی جیهاندا نییە، هەر چوار دیوی وانیان گەمارۆ دا و سەدان کەسیان دەستبەسەر کرد و ناڕەزایەتییەکانن زیادی کرد.
"گەلەکەمان نموونەی سەرکەوتنی داناوە"
نەسلیهان شادال باسی لەوەکرد، لەم ڕۆژانەدا کە باس لە پڕۆسەی چارەسەری نوێ دەکرێت، حکومەتی ئاکەپە هەوڵدەدات دەرگاکانی ئاشتی دابخات و وتیشی: لەم پڕۆسەیەدا کە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی نزیکین، ئاکەپە دەیەوێت ڕێگای ئاشتی بگرێت، نایەوێت ئاشتی کۆمەڵایەتی بەردەوام بەدەست بهێنرێت، دەبینین کە دەترسێت، دەزانێت ڕۆژێک دادپەروەری دەگەڕێتەوە، دەبینین سیاسەتی شەڕی تایبەت و دزی و تاڵان و جینۆسایدی گەلان و سیاسەتی دژ بە ژنان و گەنجان پەیڕەو دەکات، هیچ یاسایەک لە دنیادا نییە ڕێگە بە کردەوە و هێرشێکی لەو شێوەیە بدات، نزیکبوونەوەیەکی لەو شێوەیە بەبێ دادپەروەری و بێ ویژدان، هێرشێکی گەورەی لەشکرکێشی لە دژی هەوڵ و ماندووبوونی گەورەی ئەم گەلە دەستی پێکرد، سەرەڕای ئەمەش گەلەکەمان نموونەیەکی گەورەی سەرکەوتن دادەنێت.
نەسلیهان شادال ڕایگەیاند کە تا کۆتایی لەگەڵ گەلەکەیان بەردەوام دەبن لە خەبات و بەرخۆدانیان لە دژی قەیوم و لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکەیدا وتی: ئێمە ئەم ڕێبازانە ئیدانە دەکەین، ئەوان بە هیچ شێوەیەک یاسایی نین و ئێمە دانیان پێدا نانێین.