نازناوی پایتەختی وەرزشی ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بە سلێمانی بەخشرا
لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراقەوە نازناوی پایتەختی وەرزشی ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بە سلێمانی بەخشرا.

ناوەندی هەواڵ
بەهۆی بەشداری کارای ژنانی پارێزگای سلێمانی لە بواری وەرزشدا، لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق بڕیاریداوە نازناوی پایتەختی وەرزشی ژنان بە شارەکە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ببەخشێت.
ئارەزوو مەحموود، ئەندامی یەكێتی ناوبژیوانانی وەرزشی عێراق ل پەیجی خۆی لە فەیسبوک کە هەواڵەکەی داناوە نووسیویەتی: لەبەر بەشداری کارای ژنان و کچانی پارێزگای سلێمانی لە بواری وەرزشدا، لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عیراقی بریاریدا نازناوی پایتەختی وەرزشی ژنان ببەخشێتە ئەو شارە بۆ ساڵی ٢٠٢٥. پیرۆزە و بەهیوام ئەم نازناوە ببێتە هاندەر بۆ ئەنجامدانی چالاکی زیاترو گرنگی دانی زیاتر بە وەرزشی کچان و ژنان لە پارێزگای سلێمانی و بەدەستهێنانی ئەو نازناوە بەشێوەیەکی هەمیشەیی.