ناڕەزایەتی ژنانی بەلوچ بەردەوامە

ژنانی بەلوچ بەردەوامن لە چالاکی ناڕەزایەتی و ڕایانگەیاند، تا قبوڵکردنی ڕاستییەکان بەردەوام دەبن لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان.

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکی ژنانی بەلوچ کە بە داواکاری ئازادکردنی چالاکوانانی بەلوچ و سەرکردەکانی کۆمیتەی یەکێتی بەلوچ کە لەلایەن حکومەتی پاکستانەوە ڕفێندرابوون، دەستیپێکرد، دوێنێ لە ٢٧هەمین ڕۆژی چالاکییەکەیاندا بەردەوام بوون.

 

لە چوارچێوەی چالاکییەکان، ئەو ژنانە بە ڕێپێوان بەرەو دەروازەی یانەی چاپەمەنی ئیسلام ئاباد ڕۆیشتن. پۆستەری چالاکوانانی بەلوچ و کەسانی بێسەروشوێنکراویان هەڵگرتبوو. چالاکوانان پانکارتیان هەڵگرتبوو کە وێنەی چالاکوانانی بەلوچ و دەقی "کۆتایی بە ستەمکاری کۆمەڵایەتی بهێنە. سەرکردەکانی BYC ئازاد بکەن"ی لەسەر نووسرابوو.

 

دوای ڕێپێوانەکە ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتووە: چالاکی ئێمە لە ڕۆژی ٢٧دایە، پێویستە حکومەت لەوە تێبگات کە بە قبوڵکردنی ڕاستییەکان خۆی گێل دەکات، تا ڕاستییەکان قبوڵ دەکرێت، گەلی بەلوچ هەمیشە بەرگری لە مافەکانی خۆی دەکات.