نامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ مەخموور نەخشەڕێگای دیموکراتیک دووپات دەکاتەوە
فەزیلە تۆک، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار لە لێدوانێکدا لەسەر نامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هاوڵاتیانی مەخموور، پابەندبوونی تەواوی خۆیان بە ڕێنماییەکانی دووپاتکردەوە، جەختی لە بەردەوامیی پرۆسەی ئاشتی بە ئیرادەوە کردەوە.

بەرژین کارا
مەخموور- ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆڵی پێشەنگانە و مێژوویی دانیشتوانی کامپی شەهید ڕوستەم کودی (مەخمور)ی لە خەباتی کورددا بەرز نرخاند و جەختی لەوە کردەوە کە بنەمای "بەرخۆدان ژیانە"یان بە ژیان و قوربانیدانەکانیان بەرجەستە کردووە، سەرەڕای هەلومەرجی سەختی یەک لە دوای یەکەکان سەرکەوتوو بوون لە پاراستنی میراسی خەباتی کورد.
"پەیامی ڕێبەر ئۆجالان هیوای گەڕاندەوە و بڵێسەی ئاشتی هەڵگیرساندەوە"
فەزیلە تۆک، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار لە کامپی مەخموور، لە سەرەتای قسەکانیدا وەڵامی ئەرێنی گەورەی بۆ پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشوازی لێکرا و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە نێو هاوڵاتیانی مەخموور کۆبووەوە، وتی: دوای ساڵانێکی دوورودرێژ لە گۆشەگیری، جارێکی دیکە پەیامەکەی گەیشتە هاوڵاتیانی مەخموور، ئێمەش بە جۆش و خرۆشەوە وەرمانگرت. لە مەخموورەوە سڵاو و خۆشەویستی خۆمان بۆ ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵانی دەنێرین بۆ ئیمرالی، و دەڵێین هاوڵاتیانی مەخموور، و هەموو کوردستان، تامەزرۆی بینینی ئەو لە نێویاندان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان پڕۆژەیەکی بۆ ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دەستپێکرد، ئێمەش بە ئەرکی خۆمان دەزانین کە ئەم پڕۆژەیە جێبەجێبکەین. پەکەکە بە پێشەنگایەتی ئەو، لەڕێگەی بەرخۆدان و قارەمانێتییەوە مێژووی سەر لە نوێ نووسیوەتەوە و سوپاس بۆ قوربانیدانی خەباتکەرانی ژن و پیاو لەپێناو ئازادیدا ئەمڕۆ لەکەشێکی ئارامدا دەژین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕێگەی پڕۆژەی ئاشتییەوە، ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەرێکی گشتگیر پێشکەش دەکات بۆ ئەو کۆمەڵکوژی و سیاسەتە کۆلۆنیالیانەی کە دژی گەلان پراکتیزە دەکرێن، هەروەها نەخشەڕێگایەکی ڕوونیش دەخاتە ڕوو بەرەو دیموکراتی و پێکەوەژیان لە نێوان گەلاندا.
"بەرخۆدان بەسەر سیاسەتەکانی جینۆسایددا سەردەکەوێت"
فازیلە تۆک جەختی لەوە کردەوە کە گەلی کورد لە سایەی فەلسەفە و بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان، بەرەو پێشکەوتنی یەکگرتووی و ئازادی و ئاشتی دەڕوات، لەڕێگەی دیدگا قووڵ و فەلسەفە و شیکارییە تێڕامانەکانییەوە گەلەکەی بەرەو ئازادی و دیموکراتی بردووە، ئامانجی سەرەکیی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی سیاسی و ئەخلاقی و دیموکراتییە کە هەموو گەلان لە باوەش بگرێت، بەبێ گوێدانە نەتەوە و پاشخانەکانیان.
جەختی لە گرنگی گردبوونەوە لە دەوری بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان و پێکەوە کارکردن بۆ گەیشتن بە دیموکراتی و ئاشتی کردەوە، گرنگە هەمووان هەوڵ بدەن بۆ چەسپاندنی بەهاکانی دیموکراتی و یەکگرتن لە دەوری بیرۆکەکانی بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی ئاشتی و دادپەروەری.
ئەوڕوونیشیکردەوە کە ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان خۆی لە پێشنیارکردنی پڕۆژەی تیۆریدا سنووردار ناکات، بەڵکو هەوڵدەدات بە کردەیی بەپێی ئیرادە و پێداویستییە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگە جێبەجێیان بکات، بەڵام هێزە باڵادەستەکان دژایەتی ئەم هەوڵانە دەکەن و هەوڵیان داوە لە ڕێگەی پلان و هێرش و سیاسەتی گۆشەگیرییەوە پڕۆژە و فەلسەفەی ئاشتی ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان تێکبدەن، سەرەڕای ئەم سیاسەتە دوژمنکارانە، بەرخۆدان و خەبات و قارەمانێتییەی کە هاوڵاتیان نیشانیاندا، گەورەتر و بەهێزتر بوون لە هەموو هەوڵەکانی لەناوبردن و بڵێسەی هیوایان لە بەرامبەر نادادپەروەری و ستەمکاریدا بە سووتاوی هێشتەوە.
"فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگای ئازادی و پووچەڵکردنەوەی پلانەکانە"
فازیلە تۆک جەختی لەوە کردەوە کە گەلی کورد بە چەسپاوی شوێنپێی ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان دەڕوات و باوەڕی بە فەلسەفەی ڕزگاریخوازی ئەو هەیە کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانی زلهێزە باڵادەستەکان.
لە وتەکانیدا جەختی لە ئیرادەی گەیشتن بە ئازادی کردەوە، ئێمە لەسەر ڕێگای ئازادین و یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین، بەڵام توێژێکی کۆمەڵگە بە هەژموونی هێزە پاوانخوازەکاندا ماوەتەوە و هێشتا نەچووەتە پاڵ ڕێگای ئازادی، زۆر گرنگە کە ئەم هاوڵاتیانەش، لە کۆت و بەندەکانی دەسەڵات ڕزگاریان بێت و بە پێی فەلسەفەی ئازادی سەرقاڵی کردار بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەمووان باوەڕیان بە ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان هەبێت و ئیلهام لە تەڤگەر و خەبات و بیرۆکە و پڕۆژەکانی وەربگرن بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر،لە پێشەنگایەتی ئەودا پەکەکە هەنگاوی ئەرێنی بەرەو ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی ناوە، ئێستا بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەتی تورکیا بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە مێژووییە.
"کاتی ئاشتییە، دەوڵەتی تورکیا دەبێت بە گفتوگۆ ڕووبەڕووی قەیرانەکانی ببێتەوە، نەک سەرکوت"
فازیلە تۆک ئاماژەی بە بوونی ململانێ و ناکۆکی قووڵ لە ناو دەوڵەتی تورکیادا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم قەیرانە ناوخۆییانە کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە هەیە، کۆمەڵگەی تورکیا ڕووبەڕووی ململانێ و ناکۆکی ئاڵۆز بووەتەوە و بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو قەیرانانە پەنا بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە دەبات لە لایەک و لە لایەکی دیکەشەوە هەڵمەتی دەستگیرکردن دەستپێدەکات و کۆمەڵگەی مەدەنی دەکاتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا لەبری ئەوەی هەنگاوی ڕاستەقیینە بەرەو ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی بنێت، بەردەوامە لە سیاسەتی خۆدزینەوە و دوورکەوتنەوە لە چارەسەری ڕاستەقینە، بە پێچەوانەوە پڕۆژەکەی ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان لە چوارچێوەی خۆیدا دەرفەتێکی بەنرخی هەیە کە هەمووان دەتوانن سوودی لێ وەربگرن بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و دادپەروەری.
هیوای خۆی دەربڕی کە ئەو لیژنەیەی لە تورکیا پێکهێنراوە بتوانێت خواستەکانی کۆمەڵگە بەدی بهێنێت و هیواکانی بێ هیوا نەکات، دەبێت ئەرکە ڕاستەقینەکانی خۆی بەرامبەر گەل جێبەجێ بکات و دەنگێک بێت بۆ گفتوگۆ و ئاشتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت شەڕ و ململانێکان لە هەموو جیهاندا بوەستن، بەتایبەتی ئەو شەڕەی کە لە شاخەکان دژی ئازادیخوازان بەڕێوەدەچێت، ئێستا کاتی ئاشتییە، پێویستە هەمووان بەم ئاراستەیە هەنگاو بنێن.
"ئازادکردنی زیندانیانی ئازادی یەکەم هەنگاوە بەرەو ئاشتی"
فەزیلە تۆک ئاماژەی بەوەدا کە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، پێش هەموو شتێک پێویستی بە ئازادکردنی زیندانیانی ئازادی هەیە، وتی: بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی دەست پێبکات، پێویستە ئەو زیندانیانەی لەناو زیندانەکاندا بەرەنگاری دەبنەوە بۆ بەرگریکردن لە ناسنامە و کەرامەتی خۆیان، ئازاد بکرێن، داواکاری و هیواکانی کۆمەڵگە بۆ ئاشتی و سەقامگیری جیهانە.
لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە کە بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی دەکەوێتە ئەستۆی کۆمەڵگە بە گشتی و بەتایبەتی لەسەر ژنان، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی سەرەکییان لە بونیادنانی داهاتوویەکی دیموکراتیدا، ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان ، لە پەیامەکەیدا بۆ هاوڵاتیانی مەخموور، جەختی لەوە کردەوە کە هاوڵاتیانی مەخموور بەرپرسیارێتی خەباتیان لە ئەستۆ گرتووە و گەیشتوونەتە ئەم ئاستە لە هۆشیاری و خۆڕاگری، پێویستە لەسەر ئەم ڕێبازە بەردەوام بن، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە ئاڵای بەرخۆدانیان هەڵگرتووە، ئێمە پابەندین بە کارکردن بەپێی ڕێنمایی ئەو، سەرکەوتنیش بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە باوەڕیان بە ئازادی هەیە و قوربانی بۆ دەدەن.