مینو ڕۆژەدار لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا
مینو ڕۆژەدار، هاوڵاتی دانیشتووی تاران و تۆمەتباری سیاسی، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٥ی ئادار، مینو ڕۆژەدار، هاوڵاتی دانیشتووی تاران و تۆمەتباری سیاسی، دوای ٤٢ ڕۆژ لە دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دادگاییکردن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
مینو ڕۆژەدار ڕۆژی ١ی شوباتی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کە بە بەندی ١A ناسراوە، گواسترایەوە، دوای هەفتەیەک لە گرتن و لێپرسینەوە، گواسترایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین.
لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە لقی ٥ی داواکاری گشتیی ئێڤین بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "سووکایەتیکردن بە خامنەیی و خومەینی" تۆمەتبار کرا.
مینو ڕۆژەدار هاوڵاتیی تاران و دایکی سێ منداڵە.