منداڵێک بەهۆی مووشەکێکی ئیسرائیلی کە شاری بانیاسی کردە ئامانج گیانی لەدەستدا
مووشەکێکی ئیسرائیلی کەوتە سەر شاری بانیاس لە سووریا، منداڵێکی کچی تەمەن ٧ ساڵ گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
هێزەکانی ئیسرائیل لە ٢٩ی ئایار، هێرشیان کردە سەر خاکی لوبنان و شوێنێکیان لە ناوچەی ناوەڕاست کردە ئامانج، هەروەها باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان لە بانیاس لە کەناراوەکانی سووریا کردە ئامانج.
ئەو هێرشەی دوێنێ دەستیپێکرد و بووە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵێکی کچی تەمەن ٧ ساڵ و برینداربوونی ١٠ هاوڵاتی مەدەنی و هەندێک زیانی ماددی لە شاری بانیاسی سووریا.
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان لە شاری تارتووس، لەو ١٠ هاوڵاتییەی برینداربوون سێ کەسیان لە حاڵەتی مەترسیداردان و سەرجەمیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.