هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم کە قەیوم لە شوێنی دانرا، بە بیانووی تۆڵەسەندنەوە لە قەیوم سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

دێرسیم

 

دانیشتنی دادگاییکردنی بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم کە قەیوم لە شوێنی دانرا، لە دادگای یەکەمی تاوانەکانی دێرسیم بە بیانووی پەرتوکی "دەستپێکردنی ژنۆلۆژی" و ئەو وتارانەی لە کاتی چالاکییەکانی دانانی قەیومدا پێشکەشی کردووە، بەڕێوەچوو. ئەمەش لە کاتێکدایە، کە پەرتوکەکە لە ژێر فەرمانی دەستبەسەردا گرتندایە لە دەزگای چاپ و پەخشی ئارام.

 

بیرسەن ئۆرهان ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو، بەڵام پارێزەرانی فاتمە کالسن، ئەنڤەر ئەردال شیمشەک و کەنعان چەتین ئامادەبوون. داواکاری گشتی بیرسەن ئۆرهانی تۆمەتبار کردووە بەوەی پەرتوکێکی پێبووە، کە قەدەغە کراوە و گوایە "بە ئاشکرا هاندەری خەڵکی بووە بۆ ئەنجامدانی تاوان". هەروەها داوای کرد سزا بدرێن بەهۆی بەکارهێنانی وشەکانی "داگیرکردن" و "خەبات" لە وتارەکانیان لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا.

 

دادگا بیرسەن ئۆرهانی لە تۆمەتی یەکەم بێتاوان کرد و لێدوانەکانی لە کاتی چالاکیی قەیومەکاندا بە "مەترسی نزیک" زانی و سزای ٥ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند. دادگا بڕیاریدا ڕاگەیاندنی سزاکە دوابخرێت.