مەکەگە زیادبوونی پێشێلکارییەکان دژی ڕۆژنامەنووسانی ژن ئاشکرا دەکات

بەپێی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا لە مانگی حوزەیراندا ٧ ڕۆژنامەنووسی ژن دەستبەسەرکراون و دوو ڕۆژنامەنووسیان بە فەرمی دەستگیرکراون.

ناوەندی هەواڵ 

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا ئەنجامی ڕاپۆرتەکەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە دژی ژنانی ڕۆژنامەنووس بۆ مانگی حوزەیران ڕاگەیاندو تێیدا هاتووە: ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ماوەی مانگی حوزەیران بەردەوام ڕووبەڕووی پێشێلکاریی فرەلایەنی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری بوونەتەوە، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، دوو ژنە ڕۆژنامەنووس و ڕێکخراوێکی ڕاگەیاندن هێرشیان کراوەتە سەر، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سێ ژنی ڕۆژنامەنووس و ٧ کەسی دیکە ڕاگیراون و دوو ڕۆژنامەنووسیش دەستگیرکراون.

 

هەروەها دوو ژنی ڕۆژنامەنووس تووشی مامەڵەی خراپ بوون و سێ ڕۆژنامەنووسی دیکەش هەڕەشەیان لێکرا، ڕێگری لە دوو ڕۆژنامەنووسی ژن کرا کە هەواڵەکە ڕووماڵ بکەن، لێکۆڵینەوە لە دوو ڕۆژنامەنووسی ژن کرا، ژنێک سزای دوو ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، ١٠ داوای یاسایی لەسەر ١١ ڕۆژنامەنووسی ژن بەردەوامە، ٧ ڕۆژنامەنووسی ژن لە ئێستادا لە دەستبەسەرکردندان، ژنێک لە کارەکەی دوورخرایەوە، کارتی ڕۆژنامەوانی ژنێکی دیکەش هەڵوەشایەوە.

 

"مافی دەستڕاگەیشتن بە هەواڵەکان کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەرە"

بەدرێژایی مانگەکە ژنانی ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر و دەستگیرکران و هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانیان، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: یەکێک لە ڕووداوە دیارەکانی ئەم مانگە هەڕەشەی زەینەب دورغوت، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا بووە لەسەر ڕاپۆرتێک کە ئامادەی کردووە، لەلایەن ئەو کەسانەوە هەڕەشەی لێکراوە کە ناویان لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە سەبارەت بە تاوانێک کە لە ساڵی ٢٠١٣ ڕوویداوە،لە دوای ساڵانێک ئاشکرا بووە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە تیشک دەخاتەسەر ئەو مەترسییە ئاسایشییانەی ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسان دەبنەوە لە ڕەوتی کارەکانیاندا، پەرەسەندنی هەڕەشە فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان ڕێگریان لێدەکات کە بە پارێزراوی کارەکانیان ئەنجام بدەن و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر مافی بۆچوونی گشتی هەیە بۆ وەرگرتنی هەواڵ.

 

مافەکان بە شێوەیەکی سیستماتیکی پێشێل دەکرێن

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو داوایە یاساییانەی بەردەوامن و سزای زیندانیکردن و لێپێچینەوە لە دژی ڕۆژنامەنووسان، مەیلی بەردەوامی دەسەڵاتی دادوەریە بۆ بەکارهێنانی چالاکیی ڕۆژنامەوانی وەک ئامرازێکی سەرکوتکردن پشتڕاست دەکەنەوە، گۆڕینی هەواڵ و پۆستەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، کە پێویستە بە بەشێک لە ئازادی ڕۆژنامەگەری هەژمار بکرێت، بۆ تاوانی دادگاییکردن، نیشاندەری پێشێلکردنی سیستماتیکی ئازادی ڕادەربڕینە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو لە ڕوانگەی ئابووری و مافە کۆمەڵایەتییەکانەوە، دەرکردنی ڕۆژنامەنووسانی کارکردن بۆ دەنگی ئەمەریکا کورد جارێکی دیکە کاریگەریی ژینگەیەکی ناسەقامگیری کارکردن لەسەر ڕۆژنامەنووسان دەردەخات، لەلایەکی ترەوە، نەبوونی سانسۆر لەسەر پلاتفۆرمەکانی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هێشتا بەشێک لە ڕۆژنامەگەری ئۆنلاین تەرخان کراوە، ئەوەی لە راپۆرتەکەدا هاتووە کەمترین ڕێژەیە و قەبارەی پێشێلکارییە نادیارەکانمان بەبیر دەهێنێتەوە، تیشک دەخاتەسەر پێویستی پاراستنی مافە سەرەتاییەکانی رۆژنامەنووسان کە لە سەرووی هەموویانەوە پارێزراوی و ئازادی ڕادەربڕین و مافی کارکردنیان.

 

دەنگی ئەمەریکا کوردی، خزمەتگوزارییەکی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتییە، بە زمانی کوردی هەواڵ و بەرنامە پێشکەش دەکات، بەشێکە لە تۆڕی دەنگی ئەمریکا، کە بە زیاتر لە ٤٠ زمان لە سەرانسەری جیهان پەخش دەکات.

 

بانگەوازێک بۆ خەبات

لە ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیادا جەخت لەوەکراوەتەوە، کۆتاییهێنان بە ئالەنگاریەکانی بەردەم مافی ڕۆژنامەنووسان بۆ پراکتیزەکردنی کارەکانیان، کۆتاییهێنان بە سیاسەتی بێ سزا، بەدواداچوونێکی ڕوون لە پێشێلکارییەکان، لابردنی شەرمەزاری تاوانکاری لە چالاکی ڕۆژنامەوانی یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی هەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی،  سیاسەتی تۆقاندن لە ڕێگەی دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی دادوەرییەوە هێشتا بەردەوامە، هاوکات هەڕەشە و دەستێوەردانی جەستەیی لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵەکاندا، داوای لە هەموو دامەزراوەکان و کۆمەڵگە کرد بۆ کۆتایهێنان بە پێشێلکارییەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین و دەستەبەرکردنی پاراستنی مافەکانی ڕۆژنامەنووسان و ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتی لێپرسینەوە لە تاوان.