مەحبوبە ڕەزایی: با ببینە دەنگی پەخشان عەزیزی و هەوڵبدەین لە چنگی ستەمکاران ڕزگاری بکەین

مەحبوبە ڕەزایی، زیندانی سیاسی لە زیندانی قەرچەکی شاری وەرامین لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی سزای لە سێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی، چالاکواندا دەرچووە، داوای لە کۆمەڵگە کرد کە ببنە دەنگی پەخشان عەزیزی.

ناوەندی هەواڵ

 

پەخشان عەزیزی، چالاکوان  چەندین جار لەلایەن دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانی دووپاتکراوەتەوە، ئەمەش نارەزایەتی فراوانی چالاکوانان و ئازادیخوازانی لێکەوتووەتەوە.

 

مەحبوبە ڕەزایی، بەندکراوی سیاسی زیندانی لە زیندانی ئێڤین، لە دووەەمین ساڵیادی سزای لەسێدارەدان، پەیامی پشتیوانی و هاودەنگی بۆ پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مەدەنی زیندانی لە زیندانەکانی قەرچەک و وەرامین بڵاوکردەوە، ئەو بە ژنێکی بوێر و ناوازە پێناسەی کردووە، داوای پشتیوانی دەکات و وتی: با ببینە دەنگی پەخشان عەزیزی و هەوڵبدەین لە چنگی ستەمکاران ڕزگاری بکەین.

 

مەحبوبە ڕەزایی نیگەرانی خۆی لە سێیەمین پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە لەسەر بنەمای ڕاستییەکان نییە، بۆ جاری سێیەم سزاکە پشتڕاستکراوەتەوە و نازانین ڕوو لە کوێ بکەین بۆ ئەوەی کەسێک ڕزگاربکەین کە تاکە تاوانەکەی هەوڵی بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکان بووە.

 

مەحبوبە ڕەزایی جەختی لە ڕۆڵی کاریگەری مرۆیی پەخشان عەزیزی کردەوە و ڕایگەیاند کە لە سەرووی هەموو شتێکەوە وەک چالاکوانێکی خاوەن هەستی هاوپشتی دەمێنێتەوە، وتی: هەرگیز ئەو ڕۆژە لەبیرناکەم کە هەواڵی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایمان پێگەیشت، پەخشان عەزیزی ژنێکی پڕ لە خەم بوو، هەموو شەرمەزاریی بێتواناییمان بووین لە ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤێک.