مەحبوبە سەراج ئەفغانی: سەرەڕای وێنە تاریکەکان هیوا هەیە

مەحبوبە سەراج، بەرپرسی تۆڕی ژنانی ئەفغانی، کە دوای ژیان لە تاراوگە گەڕاوەتەوە ئەفغانستان، سەرەڕای زوڵم و ستەمی تاڵیبان بڕیاری مانەوەی لە وڵاتەکەیدا دا و وتی: "ژنانی ئەفغانی لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ نەریتی خەباتیان هەیە و ئەم نەریتە بەردەوام دەبێت، سەرەڕای وێنە تاریکەکان هیوا هەیە".

 

بەهاران لەهب

کابوڵ-  مەحبوبە سەراج، چالاکوانی ئەفغانی کە چەندین ساڵی تەمەنی لە تاراوگەدا بەسەر بردووە، مەحبوبە بەرپرسی تۆڕی ژنانی ئەفغانی ساڵی ١٩٧٨ وڵاتەکەی جێهێشت و لە تاراوگە دەستی بە ژیان کرد، هاوکات خۆی وەک رۆژنامەنووس و چالاکوانی مافی ژنان، ئەندامی هاوپەیمانی ژنانی ئەفغانی دژی گەندەڵیی ناساند، مەحبوبە سەراج، بەرپرسی تۆڕی ژنانی ئەفغانی لە نێوان ١٠٠ کەسی کاریگەر بوو لە ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن چەند بازنەیەکەوە جێی خۆی گرت، کە تا ئێستا بە شێوەیەکی چالاکانە کار بۆ تێکۆشانی مافەکانی ژنانی ئەفغانی دەکات، مەحبوبە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد:

 

لەگەڵ تاڵیبان گەڕاوەتەوە ماڵەوە

مەحبوبە سەراج بەبیری هێنایەوە کە دوای بەسەربردنی چەند ساڵێک لە تاراوگە، هەرچەندە تاڵیبان دەستیان بەسەر تەواوی ئیدارەی ئەفغانستاندا گرت، بەڵام بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ لێکۆڵینەوە و شەڕکردن بۆ مافەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ، لەو بارەیەوە وتی: ڕەنگە لەبەر ئەوەی ڕاستیم وت و بڕیارم دا کار بکەم و لە ئەفغانستان بژیم، لە نێوان ١٠٠ کەسدا هەڵبژێردرام".

 

"ژنان لە ژیانی کارکردن دوور دەخرێنەوە"

مەحبوبە سەراج کە بە وتەکانی "بۆچی ناتوانم وەک ژنێک بچمە قوتابخانە"، پرسیاری کرد "بۆچی ژنان ناتوانن بچنە زانکۆ؟ بۆچی ژنان ناتوانن کار بکەن؟" وتیشی: "دەیان ژن کە بەهۆی ناکۆکییەوە لە ئەفغانستان هاوسەرەکانیان لە دەست داوە، کار بۆ بەردەوامیدان بە ژیانیان دەکەن و ناکرێت ئەوەش پشتگوێبخرێت، کە لە ئەفغانستان هەوڵ دەدرێت ژنان لە ژیانی کارکردن دوور بخرێنەوە و ژنان بەشداری وەزارەتەکان، شارەوانییەکان، بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییەکان و رۆژنامەگەری ناکەن ئەو ژنانەی کە دەتوانن بە شێوەیەکی پیشەیی برینەکانی کۆمەڵگا ساڕێژ بکەن بەدەرن، پێویستە لەگەڵ یەکتر قسە بکەین بۆ ئەوەی ژنانی ئەفغانی کاربکەن و متمانەیان لە دەست نەدەن".

 

"ژنان داهاتوو دەبینن"

مەحبوبە سەراج پێی وایە کە وێنەیەکی تاریک هەیە، بەڵام ئەو رۆژانەی کە تێدەپەڕین گەشت و پڕ لە ئومێدن، بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: "ئێمە ژنانی ئەفغانی زۆر دەناڵێنین و زۆر ئازارمان خواردووە تاڵیبان ئێستا پێیان وایە کە دەتوانێت ژنان لە کۆمەڵگا دەربکات، دوور بکەونەوە لە بەرهەمهێنان و بیرکردنەوە، ژنان ئایندەی ئەفغانستان دەبینن و تەنیا ژنان دەتوانن دروستی بکەن من داهاتووی ئەفغانستانیش دەبینم بۆیە دەمەوێت لەگەڵ ژنانی ئەفغانی لە ئەفغانستان بمێنمەوە".

 

"نەریتی تێکۆشان بەردەوامە"

مەحبوبە سەراج ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ژنانی ئەفغانی ڕووبەڕووی زوڵمی گەورە بوونەوە، بەڵام تا دوا هەناسەی خۆیان شەڕیان کردووە و ئەم نەریتەی خەبات بەردەوامە و بە سڵاو لە هەموو ژنانی ئەفغانی کۆتایی بە قسەکانی هێنا.