مەغریب، کاری پڕۆژەی یەکسانی جێندەری دەستیپێکرد
لەبەر ئەوەی هەندێکجار سینەما ژنێک نیشاندەدات کە لەژێر کاریگەری کلتوری کۆمەڵگەدایە، کۆمەڵەی ژنانی مەغریب هەوڵدەدەن سوود لە سینەماکە وەربگرن و بەکاریبهێنن بۆ خزمەتکردن بە چەند ئامانجێک.

مەغریب
وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی و سەر ژنان، لە ٢٥ی تشرینی دووەمەوە تا ١٠ی کانوونی دووەم لە مەغریب ڕاگەیەندرا، تێیدا سێ لە کۆمەڵەکان لە پرۆژەیەکیاندا یەکسانی لە سینەمادا بە ئامانج دەگرن و کاری لەسەر دەکەن.
لەڕێگەی سینەماوە هەوڵدان بۆ بنیاتنانی یەکسانی جێندەری
لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا، کۆمەڵەی گەشەپێدانی نیعمەت بە هاوکاری کۆمەڵەی سینەما بۆ هەموو لایەک و کۆمەڵەی مونتەدا ئەلمەجازی، لە شاری ئەلکاسیری باکوری مەغریب لەسەر کاری هاوبەش کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیان بەڕێوەبرد، تێیدا کۆمەڵێک لە پسپۆڕان و چالاکوان بەشداربوون تا پڕۆژەی "سینە لە خزمەتی یەکسانیدایە" ڕابگەیەنن.
پرۆژەیەکە ئامانجی بڵاوکردنەوەی کلتوری یەکسانی ژن و پیاو بەتایبەتی لە نێوان گەنجان دایە لە ڕێگەی سینەما و دەنگ و میدیای ڕەنگاوڕەنگەوە لەسەر بنەمای بەکارهێنانی ئەزموونی کۆمەڵەی هاوبەش لە بواری سینەما و پاراستنی مافەکانی ژنان، هەروەها بەهێزکردنی بنچینەی گەنجان لەسەر یەکسانی جێندەری و ڕێکخستنی کێبڕکێیەک بۆ هەڵبژاردنی باشترین بەرهەمی سینەمایی.
ت.پ