باخچەی ساوایان لە کامپی پەنابەرانی مەخموور ئاهەنگی دەرچوونیان دەگێڕن
باخچەی ساوایان لە کامپی پەنابەرانی مەخموور ئەمڕۆ بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئاهەنگی دەرچوونیان گێڕا، باخچەی قوتابخانەکانیان بە جلوبەرگی نەریتی خۆیان ڕازاندەوە.
مەخموور
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی ”مەخموور”، خوێندکارانی باخچەی ساوایان بە جلوبەرگی نەریتی خۆیان و بە خۆشییەکی زۆرەوە ؛ڕوانامەکانیان وەرگرت.
ئەمڕۆ پرۆگرامێکی تایبەت بە کارتی ڕاپۆرت بۆ خوێندکارانی باخچەی ساوایانی مەخموور بەڕێوەچوو، پێش پێگەیشتنی ڕاپۆرتەکان خولەکێک بێدەنگی بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان ڕاگیرا، دوای بێدەنگی مامۆستا حەلیم گەڤەری وتارێکی پێشکەش کرد.
حەلیم گەڤەری پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەی لە سەرجەم خوێندکاران کرد و وتی: هەوڵمانداوە لە هەموو ڕوویەکەوە وەڵامدەرەوەی خوێندکاران بین و پەروەردەیەکی باش پێشکەش بکەین، هەروەها هەوڵی گرنگ لە لایەن خێزانەکانەوە هەبووە و سوپاسیان دەکەین، لەمڕۆ بەدواوە ئەوەی لە دەستماندایە، هەوڵی زیاتریش بدەین بۆ منداڵان بۆ ئەوەی داهاتوویەکی گەش و خۆشگوزەرانیان بۆ بونیاد بنێن.
دوای وتارەکە، منداڵە خۆشەویستەکان بە دەنگە خۆشەکانیان گۆرانییان وت و هەموو مامۆستایان و خانەوادەکانیان دڵخۆش کرد، دوای گۆرانیە جوانەکان مامۆستا یەک بە یەک ناوی خوێندکارەکانی خوێندەوە و منداڵەکان بڕوانامەیان وەرگرت، ئەو منداڵانەی بڕوانامەکانیان وەرگرتووە بۆ یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە تایبەتە وێنەیان گرتووە.
لە کۆتاییدا هەموو خوێندکارەکان دەستیان گرت و بە خۆشی و شادییەوە بە دەوری یەکتردا هەڵپەرکێیان دەکرد.