"ماڵی پەنابەران" باس لە ڕۆڵی ژنان دەکات لە دادپەروەری کەشوهەوا و گەشەپێدانی بەردەوام

دەستپێشخەری "ماڵی پەنابەران" بە هاوکاری ژنۆلوژی، سیمینارێکی لە ئەسکەندەریە سازکرد، تیشکی خستە سەر پرسەکانی ژنان و دادپەروەری کەشوهەوا، لە چالاکییەکەدا، بەشدارییەکی بەرفراوان و گفتوگۆ سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە گەشەپێدانی بەردەوامدا بەخۆیەوە بینی.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستپێشخەری "ماڵی پەنابەران" بە کۆردیناسیۆن لەگەڵ ژنۆلۆژی، ڕۆژی ١٩ی ئەیلوول  سیمینارێکی گفتوگۆی لە ئەسکەندەریە ڕێکخست، دانیشتنەکە لەلایەن ئەمال تەها، پارێزەر سەرپەرشتی کرا، ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئارەزومەند ئامادەبوون، بەشداربووانی سیمینارەکە کۆک بوون لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی بەشداری ژنان لە دادپەروەری کەشوهەوا و پرسەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەسەر ژنان و فراوانکردنی هۆشیاری لە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەکاندا کردەوە.

 

نوژین یوسف، پرۆفیسۆر یەکەم دانیشتنی پێشکەش کرد، بە ناوی "چەمکەکان سەبارەت بە نەخۆشییەکانی ژنان و کاریگەرییەکانی"، سەرەتای قسەکانی بە پێناسەکردنی پزیشکی ژنان و مێژوەکەی و سەرچاوەکانی دەستپێکرد، بە بەشێک لە فەلسەفەی ژنانی کوردی پێناسە کرد، تیشکی خستۆتە سەر لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا و داوای یەکسانی ڕاەگەزی و هەڵسەنگاندنی دووبارە بۆ ڕۆڵی ژنان بە درێژای مێژوو دەکات.

 

جەختی لە گرنگی ژیانی یەکسان و بەشداریکردن و پێویستی بەرەنگاربوونەوەی چەمکە کۆنەپەرستانە باوەکان کردەوە، هەروەها پێداچوونەوەی بە ئەزمونە پراکتیکییەکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی خێزانی دیموکراتی لە بەکارهێنانی ئەم زانستە لە هەردوو ئاستی تاکەکەسی و بەکۆمەڵدا.

 

لە دانیشتنی دووەمدا بەناونیشانی ژنانی نێوان دادپەروەری کەشوهەوا و گەشەپێدان، سەلوا ئەبسام، پارێزەر و هاوبەشی دامەزرێنەری ناوەندی یاسای ساس "SAS"، باسی لە ئامانجەکانی سیمینارەکە کرد، کە لە سێ خاڵی سەرەکیدا کورتی کردەوە: ئاڵوگۆڕی زانیاری، کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەسەر پرسە سەرەکییەکان لە چوارچێوەی شەڕدا، بونیادنانی توانا و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتی لە گرنگی بەشداریکردنی ژنان لە پرسەکانی دادپەروەری کەشوهەوا، و بەدەستهێنانی دادپەروەری و بەهێزکردنی ژنان وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی گشتگیر.

 

سەبارەت بە ڕۆڵی گرنگی ژنان لە دادپەروەری کەشوهەوا و گەشەپێدانی بەردەوام، جەختی لە پێویستی بەهێزکردنی ئەم ڕۆڵە کردەوە وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی گشتگیر، هەروەها باسی لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کرد لەسەر کۆمەڵگەکان، بەتایبەتی ئەو گروپانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە وەک ژنان و منداڵان.

 

گفتوگۆ و دەستێوەردانەکان

دوای پێشکەشکردنەکان، گفتوگۆیەک کرایەوە، کە شایەتی کارلێکی بەرچاوی ئامادەبووان بوو، عەفاف ئەرباب، پارێزەر پێشکەشکردنێکی سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە ناوچە گوندنشینەکاندا پێشکەش کرد، هەروەها پێداچوونەوەی بە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەدا کرد کە ڕێژەیەکی بەرزی بەشداری ژنانی گوندنشینی لە هەوڵەکانی گەشەپێدان ئاشکرا کرد، جەختی لەسەر گرنگی ئەم ڕۆڵە کردەوە بە ڕۆشنایی ئاڵەنگاریەکانی ئێستای کەشوهەوا.

 

پێشکەشکردنەکان باسیان لە پەیوەندی نێوان ژنۆلۆژی و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کرد، لەگەڵ گرنگیدان بە ڕەهەندە گەشەسەندوەکانی بەشداریکردنی ژنان لە کۆمەڵگە گوندنشینەکاندا، کە ئەمەش سیمایەکی زانستی گشتگیری بە باسەکە بەخشی.

 

سیمینارەکە بە نەخشەڕێگا و کۆمەڵێک ڕاسپاردە کۆتایی هات، دیارترینیان ڕێکخستنی بۆنەی زیاتر بوو بۆ فراوانکردنی گفتوگۆکە لەسەر ژنۆلۆژی و کاریگەرییەکانی، و بەردەوامبوون لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی دادپەروەری کەشوهەوا، بە گرنگیدان بە گرنگی بەشداریکردنی ژنان، سیمینارەکە دەرفەتێکی بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە پرسەکانی ژنان لەبەر ڕۆشنای ئاڵنگاریەکانی ئێستای ڕەخساند.