ماریا کولسنیکوو، بە ١١ ساڵ زیندانی سزادرا

سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆنی بیلاڕوسیا سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، لە بەرامبەردا ژمارەیەک لە وڵاتانی دیکە دژی ئەم سزایە گردبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ماریا کولسنیکوو، ڕێبەری خۆپیشاندانەکانی ساڵی پار کەلە دژی بیلاڕووسا بەڕێوەچوو بە ١١ ساڵ زیندانی سزادرا، ماریا و ماکسیم زناک، یەکێکن لە کەسایەتییە باڵاکانی ئۆپۆزسیۆن کە بە تۆمەتی توندڕەوی و هەوڵدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات دادگای کران، هەرچەندە بەڵگە نەبووە و تۆمەتەکەیان ڕەتکردووەتەوە بەڵام دواجار لەلایەن دادوەرەوە دادگایی کراون بە ١١ ساڵ زیندانی.

 

ماریا کولسنیکوو تەمەن ٣٩ ساڵە، بەشداری خۆپیشاندانەکانی بیلا ڕووسیا بووە، هەروەها لەسەر جێبەجێکردنی ئەو سزایە یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا و ئەمریکا ناڕەزاییان دەربڕی.

 

ت.پ