مانگی ڕابردوو لە سووریا ٢١١ کەس کوژراون

بە پێی ئامارێکی ڕوانگەی سووریی، تەنها لە مانگی شووباتدا ٢١١ کەس لە سووریا کوژراون، کە ١٥ یان ژنن و ٢٩ یان منداڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تەنها لە مانگی شووباتی ئەمساڵدا، زیاتر لە ٢١١ کەس لە سووریا کوژراون.

 

سۆهر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەو ٢١١ کەسە ١٥ یان ژنن و ٢٩ یان منداڵن.

 

هەروەها هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی بەم شێوەیەی خوارەوە خستەڕوو؛ شەڕی ناوخۆ، تەقاندنی گولـلە بە هەڕەمەکی، هێرش، کۆمەڵکوژی لە گۆڕەپانەکان، پاشماوەی شەڕ و مین، تاوانی جۆراوجۆر، مردنی گوماناوی و دۆزینەوەی تەرم لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا.