مانگرتن بۆ "دادپەروەری" لە ٢٩٩ ڕۆژەم دایە
لە ڕۆژی ٢٩٩یەمدا مانگرتنی "دادپەروەری" ئەمینە شنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕیدا بەردەوامە.
ڕەحا
مانگرتن بۆ "دادپەروەری" ئەمینە شەنیاشار، کەلە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا هاوژین و دوو کوڕەکەی لە ئەنجامی هێرشێکی پاسەوان و خزمەکانی ئیبراهیم هەلیل یەڵدزی نوێنەری ئاکەپە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا لە ڕۆژی ٢٩٩دا بەردەوامە، بەهۆی کۆتایی هەفتەوە مانگرتنەکەیان لە ماڵی خۆیان لە پەرسوس درێژە پێدەدەن.
فەریدی کوڕی ئەمینە شەنیاشار کە پێکەوە مانگرتنیان ڕاگەیاندووە، بۆ ئەوەی بەشداری "کۆڕی گەل" کە لەلایەن هێزەکانی تێکۆشانی یەکگرتوو بەڕێوەدەچێت، ببێت، بەرەو ئیستەنبوڵ بەڕێکەوت.
بنەماڵەی شەنیاشار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەم پەیامەیان بڵاوکردووە، "لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٢دا 'تێکۆشان بۆ دادپەروەریمان' لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەبەین، سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان ئێمە سەرمان دانانەوێنین، هەتا دادپەروەری نەچەسپێت لە هەموو شوێنێکی تورکیا و ئورفا بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان، هەرچەندە لە ساڵی نوێشدا ڕۆژەڤەکان گەرم بن، بەڵام ئێوە نادادپەروەرن".
ت.پ