لە پەرلەمانی ئوردن لەسەر یاسای مافی ژنان بۆ ڕەگەزنامەو هاوڵاتیبوون ئاڵۆزیی دروست بوو
پاش گفتوگۆیەک لەسەر هەموارکردنەوەی دەستوور کە مافی زیاتر بۆ ژنان دابین دەکات، ڕۆژی سێشەممە ئاژاوە لە پەرلەمانی ئوردندا سەری هەڵدا و یاسا دانەران بۆکسیان لەیەک دا.

ناوەندی هەواڵ
ڤیدیۆی ئاڵۆزیەکە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوەتەوە، ژمارەیەکی کەم لە یاسادانەرەکان نیشان دەدات کە توندوتیژی جەستەیی و شەڕکردن و ھەڕەشەکردن و سوکایەتی کردن بە یەکتری دەکەن، تەنانەت سەرۆکی پەرلەمانیش پەنای بۆ دەربڕینی تووڕەیی بردووە تا ئەو ئاڵۆزییە ڕابگرێت.
کاتێک یاسادانەرەکان ئامادەبوون بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر گۆڕانکاری لە دەستوور بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی ئوردونی لە هەردوو ڕەگەز بە بێ جیاوازی هاتوچۆو گەشت بکەن ئەو ئاڵۆزییە دروست بووە.
ژنانی ئوردون لە ئێستادا لەگەڵ ئەوەی مافی چاودێری تەندروستی و پەروەردە و بەشداری سیاسی و دامەزراندنیان هەیە، بەڵام لە کاتی وەرگرتنی ڕەگەزنامە و هاووڵاتیبوون وەک پیاوان هەمان مافیان پێ نادرێت بۆ نمونە، ژن ناتوانێت لە نەتەوەکەیدا تێپەڕێت بە بێ منداڵ یان هاوژینەکەی، بەڵام پیاو دەتوانێت.