"مافی مرۆڤ یان مافی مرۆڤتر"

حورا نیکبەخت، زیندانی سیاسی لە نامەیەکدا ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نیشان داو وتی: پێویستە قەدری ئەو کارانەی کە پەخشان کردوویەتی بزاندرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١٢ی کانوونی دووەم، حورا نیکبەخت، زیندانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین لە ئەنجامی سەپاندنی سزای سێدارەدان بە سەر پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی کورد بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی لە هەژماری تایبەت بە هەڵمەتی ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نارەزایەتی خۆی لە بەرامبەر ئەم سزایە دەربڕی.

 

دەقی نامەکە بەم شێوەیە:

"پەخشان گیان سڵاو

ئێستا لە ناو ژووری تاکەکەسی کە تەنها چەند مەترە لە تۆوە دوورە، قسەت لەگەڵ دەکەم، دەمەوێت دەنگم زۆر بەرز بێت؛ ئەوەندە بەرز، کە هەموو ببیسن و بۆ ئەوانەی کە پێویستە گوێ بگرن:

 

پاییزی ٢٠٢٢، لە کاتی وانە وتنەوەشەوە نەمدەتوانی بۆ بێ تاوانی موحسین شکاری نەگریم و ژووری وانەوتنەوەکەم بۆ خوێندکاران بە جێهێشت، هیچکات بە خەیاڵم نەدەهات کە ڕؤژێک لەگەڵ کەسێک سزای لەسێداردانی بەسەردا سەپێندراوە ببمە هاوزیندانی و تێپەڕبوونی شەو و ڕۆژەکانی ببینم، لەگەڵ کەسێک؟ لەگەڵ ژنێک؟ لەگەڵ پەخشان عەزیزی؛ ژنێک کە لە هونراوەی نوێ دەڕوات ( پەخشان لە زمانی کوردیدا بە واتای هونراوەی نوێیە)، ئەوەندە هونراوەیە، ئەوەندە نوێیە، کە خۆشی لەگەڵیدا بۆ هەموو کەسێک نییە.

 

پەخشان گیان

لە فەرهەنگەکاندا، لە بەرامبەر "یاخیبوون" نوسراوە خراپکاری، گەندەڵی، ستەمکردن، نافەرمانی، بەڵام واتادان بە ژیان و بەهێزکردنی ئۆمێد لە کامپی ئاوارەکانی هێرشەکانی داعش، خراپکارییە، گەندەڵییە یا ستەم؟

 

کاتێک فێری منداڵانت دەکرد کە بە قوڕ پەیکەر دروست بکەن و بە هونەرەکەیان بارودۆخیان باشتر بکەن، ئاگات لەوە هەبوو کە ئەم کارەت بە گەندەڵی بزانن؟

کاتێک یارمەتی دەدات بارەکانی یارمەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داگرن، دەتزانی کە خراپەکاری دەکەی؟

کاتی پاککردنەوەی برینی ژنان و منداڵان و سپەی ناو سەری منداڵان، ئاگادار بووی کە ستەم دەکەیت؟

دابەشکردنی نان و دابینکردنی خۆراک بۆ ئاوارەکان، کام شێوازی ستەمکردنە؟ کاتێک بەسەر تاوانەکانت دەڕۆیتەوە، شۆردنی جلەکانیان لەبیر نەکەیت.

یارمەتیدان بە ئاڵاکان، ڤیانەکان، دیلانەکان و بەهارەکان یاخیبوون و نافەرمانی هەژمار ناکەی؟

 

بە چەندین مانگ لە خێزانەکەت دوور بووی و هیچ پەیوەندیت لەگەڵ ئەوان نەبوو، لە سەرما و با و باران خۆت باوشت بۆ خۆت دەکردەوە، بە جاران چاشێوەکەت توند دەکرد، بەڵام نەدەخەوتی، لەبەر ئەوەی کە شایەد کارەکەت بە باشی نەکردبێت، ستەمکاریت بۆ ڕوون نەبووەتەوە؟

 

من نە ئەقڵم بەش دەکات و نە زانستەکەم؛ بەڵام دیسان تۆ خۆت بڕیار بدە؛ بێگومان لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ کە بە هۆی بریندارییەوە و دوای نەشتەرگەری، دەستت بە وەرگێڕان و لێکۆڵینەوە کرد، گەندەڵیت کردووە!.

 

دروستکردنی شوڕشی ئەقلییەتی، بێگومان خراپکاری و گەندەڵی و ستەمکردنە؛ ئەمەش هەموو دەیزانن، هەموو ستەمەکانت لە کامپی ئاوارەکان باوەڕ دەکەم؛ چونکە بە جاران هاو شێوەیەم لە بەندی زینداندا بینیووە، کاتێک دۆخی هاو بەندییەکت زۆر کەمیش بێت، خراپ دەبێت؛ یەکەم کەس کە فریای دەکەوێت تۆی، هیچ یەک لە ئێمە ئەزموونی تۆمان لە یارمەتیدان لە بواری جەستەیی و دەروونییەوە نییە.

 

دەبین کە ڕووەکخۆری و پێت وتین لە ساڵی ٢٠١٤ وە گۆشت ناخۆی؛ کەواتا زیاتر لە ١٠ ساڵە دڕەندەیی پێویستت بۆ ستەمکاری بەدەستهێناوە!.

 

پێویستە لە چاپی تری هەموو فەرهەنگەکاندا، یارمەرتیدان بە واتاکانی یاخیبوون زیاد بکەن یا خود، لە بەرامبەر یارمەتیدان بنووسن، یاخیبوون.

 

هەموو پزشک و ڕۆژنامەنووسان باوەڕییان بە ناسنیۆنالیزم نییە، هەمووی ئەوانەی کە مانەوە و یارمەتی ئەو کەسانەیان دا کە بە هۆی هێرشەکانی داعش ئاوارەبوون، یاخیین و دەبێت بە کوشتنی بە ئەنقەست سزا بدرێن؟

 

خوشکەکەم؛

تۆ یارمەتیدەری و هەر وەک خۆر ڕوونە کە یارمەتیدەربوون لەگەڵ حزبدا بێگانەیە و لە دەرەوەی بازنەی سیستمی دەوڵەت و حزبەکانە.

 

سەرەڕای ئەو چیرۆکە دروستیان کرد و سزایان بەر سەر تۆدا سەپاند، دیسان چیرۆکەکەیان بێ گیانە، نەزانی بەشێکە کە هیچ کات لە ڕژێمی ئیسلامی جیا نابێتەوە.

 

خۆزگە ئەم کوژەرانە تێدەگەیشتن کە تۆ لە سێدارە نادەن بەڵکو سەری  دارەکە بە تۆ بەرز دەکەنەوە، ئەنجامی ئەو شتەی تۆ کردووتە دیارە و ئەنجامی ڕژێمی ئیسلامیش دیارە. لێرەدا تەنها پێویستە پارێزەرانی مافی مروڤ خۆیان یەکلایی بکەنەوە؛ پێویستە لە قسە، ڕەوشت و کردەوەکانیاندا بە ڕوونی نیشانی بدەن پارێزەری مافی مروڤن یا پارێزەری مافی مرۆڤ ترن!.

 

ئەگەر خاوەن شەرەفن، پێویستە بۆ پەخشان عەزیزی، ژنی یارمەتیدەری کورد کە  سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، هەرکارێک کە دەتوانن بیکەن، پێویستە لە ڕژێمی ئیسلای پرسیار بکرێت کە بە تۆ چی دراوە کە لە بەرامبەریدا گیانی تۆی ئەوێت؟.

 

پەخشان گیانم، تۆ پێویستە بۆ ئەو شتەی کردووتە ڕێز لێ بگیرێت و لە شوێنێکی بەرز دابنیشیت، بەڵام نە لە سەر سەری تاوانە بەرزەکان.

 

حورا نیکبەخت

١١کانوونی دوومی ٢٠٢٥

بەندی ژنانی ئێڤین