لەسەر ڕێگای پێنجوێن بەهۆی ڕووداوەوە ژنێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
لەسەر ڕێگای پێنجوێن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە ژنێک و دوو منداڵن، ٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی یەکەم، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای پێنجوێن بۆ سەیدسادق لە سنووری سلێمانی ڕوویدا، بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک ڕوویداوە.
بە هۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە ژنێک و دوو منداڵن و ٦ كەسی دیکەش برینداربوون.
لە ئێستادا بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن کراون و تەرمی ئەو کەسانەشی گیانیان لەدەستداوە گەیەندراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی.