لە سەمسور هەوکردن و دەردە ڕێوی بڵاوبووەتەوە

لە شاری سەمسور کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ماوەی چەند هەفتەیەکە ئاو بڕاوە، هاوڵاتیان لە چادردا دەمێننەوە و ئاوی پاک و ژینگەیەکی پاکی تێدا نییە، بە تایبەتی لەناو ژنانیشدا هەوکردن و دەردە ڕێوی بڵاوبووەتەوە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور-  لە شاری سەمسور کە دوای دوو بوومەلەرزەی بەهێز هەزاران خانووی تێدا ڕووخان و لە 6ی شوباتەوە هاوڵاتیان لەسەر شەقامەکانن، لەو شارەدا هەندێک کەس لە چادر و ئۆتۆمبێلەکانیان دەمێننەوە، ئەوانەشی کە ناتوانن بگەنە چادرەکان، هەوڵ دەدەن خۆیان لەو پەناگەدا جێ بکەنەوە کە دروستیان کردووە هاوڵاتیان هێشتا ئاوی پاک و پێویستیان دەست نەکەوتووە لەناوەندی شاردا کە ئاوی تێدا بڕاوە، ئاو لە مەنجەلدا دەکوڵێنن و ئەوانەی خۆیان بەم ئاوانە پاک دەکەنەوە هەول دەدەن جلەکانیشیان بەم ئاوانە پاک بکەنەوە.

 

لەو چادرانەی کە دەیان کەس تێیدا دەژین، پاراستنی دۆخی پاککردنەوە بەرەو سەختی دەچێت، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی توالێتە گەڕۆکەکان و نەبوونی ئاو لەشارەکەدا، پەلەی سپی لەسەر پیست دەرکەوتووە، ئەو پزیشکانەی لەسەر ئەو بابەتە قسەیان کرد ڕایانگەیاند کە ڕۆژانە سێ کەس بەدیاریکردنی سەرەتایی ئەو نەخۆشییە تێیاندا ڕایانگەیاند ک دەردەکەوێت، هەروەها دەرمانیش بەس نییە بۆ ئەوەی ڕێ لەو نەخۆشییە بگیرێت.

 

گوڵشیلان ئۆرمانلی، کارمەندی تەندروستی کە ماوەی شەش ڕۆژە لە ناوچەکە کاردەکات بۆ پشتگیریکردنی زیانلیکەوتووانی بوومەلەرزەکە وتی: خەڵکی سەمسور ناتوانن دەستیان بە ئاوی پاک و ژینگەیەکی پاک بگات، لەم دۆخەی ئێستادا بە نزیکەیی ئەستەمە لە سەمسوور نەخۆشی دەرنەکەوێت".

 

"ژمارەی دەردە ڕێوی لەزیادبووندایە"

گوڵشیلان ئۆرمانلی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بارودۆخەی ئێستا لە شارەکەدا هەیە نەخۆشییەکان دەهێنێت و ئاماژەی بەوەدا کە زۆرترین نەخۆشیی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە دەردە ڕێویە کە مەترسیدارەو وتی: "خەڵک ناتوانن سەریان بشۆن و پێکەوە دەژین، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی نەخۆشیەکان بە تایبەتی دەردە ڕێوی، چارەسەری ئەمەش کە ڕوو لە زیادبوون دەکات جێبەجێ ناکرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ناوچەکە دەرمانی پێویست نییە، ئەو دەرمانەشی هەیە کاتێک بەکاردەهێندریت دەبێت ٢٤ کاتژمیر دوای ئەوە سەر بشۆردرێت، بەڵام لەبەرئەوەی کێشەی ئاوی پاک هەیە، ئەم شێوازە چارەسەرەش ناکرێت. لەبەر ئەوە ئێمە ناتوانین پێشگیری بکەین، دەبێت ئاوی پاک دابین بکرێت، وتیٍشی: ئێمە ئێستا لە بارودۆخێکی سەختداین لەڕووی تەندروستییەوە چونکە ناتوانغن ڕێوشوێن بگرینەبەر".

 

"زۆرێک لە ژنان دەستیان تووشی هەوکردن بووە"

گوڵشیلان ئۆرمانلی، وتیشی: "بەهۆی نەبوونی جلی ژێرەوە و توالێت وەک پیویست، ژنان بە تایبەتی پێویستیان بە جلی ژێرەوەی خاوێن و کەلوپەلی پاککردنەوە هەیە, لەم بوارەدا زۆر زەحمەتی دەبینن، چارەسەرێک پێویستە لەم بوارەدا بدۆزرێتەوە، پێویستە ڕێوشوێنی بەرگرتن بۆ دواخستنی ئەمە بگیرێتە بەر، نەخۆشییەکە بەردەوام دەبێت لە بڵاوبونەوەی تا ئەو کاتەی ڕێوشوێنی ڕێگریی دەگیرێتەبەر".