گٶڵڕوخ ئیرایی: پێویستە پشتیوانی لە کرێکارانی مانگرتوو بکرێت

گٶڵڕوخ ئیرایی، زیندانی سیاسی لە پەیامێکیدا بۆ ١ی ئایار ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت پشتیوانی لە کرێکارانی مانگرتوو لە ئێران بکرێت و وتی: بەبێ ئەوان، مەحاڵە ئەم قۆناغە مێژووییە سەختە تێپەڕێت.

 

ناوەندی هەواڵ

 

گٶڵڕوخ ئیرایی، زیندانی سیاسی کە ئێستا لە زیندانی ئەڤیندایە، لە نامەیەکدا بەبۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە تیشک دەخاتە سەر بەرخۆدانی کرێکاران لە ئێران، ئاماژەی بەوەکرد لێدانی توندی سیستمەکە بۆ سەر کرێکاران بەردەوامە و هەزاران کرێکار لە ڕۆژی کرێکاران لەکار دەرکران.

 

گۆڵڕوخ ئیرایی وتی: پێش هەموو شتێک، کرێکاران لە ئاسایشی کار بێبەش دەکرێن و ژنان کێشەکانی بژێوی کرێکاران لەبەرچاو دەگرن، کرێکاران لە دژی هەلومەرجی نەرێنی ئێستا داواکارییەکانیان بۆ سەندیکا بەرز دەکەنەوە، بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان، ڕووبەڕووی توندترین کاردانەوە دەبنەوەو لەبەر ئەوە واز لە کارەکانیان دەهێنن.

 

ئاماژەی بەوەدا کە لەم ساڵانەی دواییدا کرێکارانی دیار و لایەنگرانیان لەگەڵ هەموو جۆرەکانی تۆقاندن و هەڕەشە و ئەشکەنجە و سزای درێژخایەنی زیندانیکردن، ناچارکران بێدەنگ بن و داببڕێن، سیستمەکە هەوڵدەدات کار لەناو ببات بە بونیادنانی چالاکوانانی کرێکاری هاوتەریب، وتیشی: لەبەر ئەوەی دەنگی خۆپیشاندەران نابیسترێت و خراپ بەکاریان دەهینن، ئەم بزووتنەوەیە دامەزراوە.

 

"مانگرتنی کرێکاران ڕێگری لە زیانە ئابورییەکان دەکات"

گۆڵڕۆخ ئیرایی لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرکردەکانی وڵاتەکە لە ١ی ئایاردا لەگەڵ کرێکاران کۆبوونەتەوە، بەڵام ئازاری کرێکاران نەبینراوە و وتی: ئێمە تەنها ناتوانین ڕەگ و ڕیشەی ئەوە بدۆزینەوە کە چی ڕوودەدات بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارەی کە بە مێژوو و جوگرافیاکەماندا تێدەپەڕێت، نەبوونی ئاسایشی کار لەلایەن سیستمەکەوە سەپێندراوە و کرێکاران لەگەڵ نیگەرانییەکانی بژێوی ژیان تێدەکۆشن، نەبوونی پشتیوانی دارایی بۆ مانگرتووان گرنگترین هۆکارە کە ڕێگری لە کەسانی دیکە دەکات لە بەشداریکردن لە ڕیزەکانی خۆپیشاندەران، کە دەتوانێت خۆپیشاندانەکان توندتر بکات و مانگرتنی نیشتمانی دروست بکات.

 

لە کۆتایی نامەکەیدا نووسیویەتی: پێویستە لە کاتی مانگرتنەکەدا یارمەتی دارایی پێشکەش بکرێت لە کاتی گەڕان بەدوای چارەسەر و ئەوەی پێویستە لەو کاتەدا بکرێت، مانگرتنی کرێکاران بێگومان دەبێتە هۆی لەناوچوونی پێداویستییە ئابوورییەکان و لێدانێکی گەورە دەبێت بۆ بینای دیکتاتۆری، کۆکردنەوەی دراو بۆ پاڵپشتیکردنی کرێکاران لە کاتی مانگرتنەکەدا یەکەم هەنگاوە لە بونیادنانی مانگرتن لە سەرانسەری وڵاتدا بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی ناڕازی، بەبێ ئەوان مەحاڵە ئەم قۆناغە مێژووییە سەختە تێپەڕێت.