کارکردنی منداڵان لە عێراق بەهۆی شەڕ و گەندەڵیەوە زیادی کردووە

بەپێی راپرسییەک کە لەسەر ٤١١ خێزان و ٢٦٥ منداڵ ئەنجامدراوە، نزیکەی ٪٩٠ی ماڵەکانی شارەکە "یەک یان زیاتر لە منداڵەکانیان کار دەکەن"، کە نزیکەی ٪٧٥ ئەم منداڵانە کاری سەخت و مەترسیدار ئەنجامدەدەن وەک کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک.

ناوەندی هەواڵ

 

منداڵان لە عێراق وەک شاگرد و کۆکەرەوەی زبڵ و خاشاک کاردەکەن، لە ڕێستۆرانیت یان ئارایشتگاکان و شۆردنی پەنجەرەی ئۆتۆمبێل و فرۆشیاری لە کەناری ڕێگاکان کاردەکەن، هەژاری و "نایەکسانی ئابووری" لەنێو ئەو هۆکارە سەرەکییانەدان کە بەشدارن لە بەرزبوونەوەی کاری منداڵان لەو وڵاتەدا.

 

سەرەڕای دەوڵەمەندی خاکی عێراق بە نەوت، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو ٤٢ ملیۆن کەسەی کە لە عێراق دەژین، لە هەژاریدا دەژین، ڕۆژانە ڕێژەی کرێکاری منداڵان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

 

دوای دەیان ساڵ لە شەڕ و ململانێ و ناکۆکاییەکان، عێراق لە هەوڵدایە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاشتی بۆ وڵاتەکەی، سەرەڕای ئەوەی لە کۆتاییەکانی ٢٠١٧دا شەڕی داعش کۆتای هات، بەڵام هێشتا عێراق بەدەست ناسەقامگیری، گەندەڵی، ژێرخانی لەناوچوو و پەککەوتنی خزمەتگوزارییە گشتیەکانەوە دەناڵێنێت.

 

بە فەرمی بەپێی یاسا کارکردنی منداڵانی خوار تەمەنی ساڵی قەدەغەکراوە، بەڵام ڕۆژانە منداڵان لەسەر شەقامەکان دەبیندرێت کە سەرقاڵی کارکردنن، هەروەها دامەزراندنی منداڵان لەسەر کار سزای بۆ دانراوە بە زیندانی یان سەرپێچی، بەڵام "لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە خێزانەکان کەسێکیان نیە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، بۆیە دایکان ناچارکراون ڕێگە بە منداڵەکانیان بدەن کار بکەن".

 

بەرپرسی وەزارەتی کار وتی توێژینەوەیەک کە لەلایەن نووسینگەکەیەوە ئەنجامدراوە، بەرزبوونەوەی کارکردنی منداڵانی لە پارێزگاکانی باکووری کەرکوک و موسڵ و هەروەها بەغدا دەرکردووە.

 

بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو رەوتە، حکومەت یارمەتی بەسەر هەندێک لە هەژارترین خێزانەکانی عێراقدا دابەش دەکات، کە مانگانە لە نێوان ٩٦ بۆ ٢٥٠ دۆلارە، بەپێی ژمارەی منداڵان.

 

بەپێی راپرسییەکی IRC کە لەسەر ٤١١ خێزان و ٢٦٥ منداڵ ئەنجامدراوە، نزیکەی ٪٩٠ی ماڵەکانی شارەکە "یەک یان زیاتر لە منداڵەکانیان کار دەکەن"، کە نزیکەی ٪٧٥ ئەم منداڵانە کاری سەخت و مەترسیدار ئەنجامدەدەن وەک کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک.

 

ڕێژەی کاری منداڵان لەو ماڵانەدا کە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق، زیاتر لە ٪٥٠ منداڵێک یان زیاتریان هەبووە کە کاردەکەن، بۆ خێزانە ئاوارەکان زیاتر ٪٢٥ ماڵەکان ئاماژەیان داوە کە منداڵێک یان زیاتریان سەرقاڵی کارکردنن، ئەو خێزانانەی دانیشتووی عێراقن تا نزیکەی ٪٢٠ دەبێت.

 

٪٩٥ منداڵان باسیان لە ونبوونی بەڵگەنامە مەدەنییە پێویستەکان کردووە، وەک بەڵگەنامەی لەدایکبوون و کارتی ناسینەوەی نیشتمانی، کە ڕێگەیان پێدەدات ناویان لە قوتابخانەدا تۆمار بکەن و دەستیان بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بگات.

 

 نزیکەی ٪٧٥ ئەو منداڵانەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە ڕایانگەیاندووە کە لە شوێنی نافەرمی و مەترسیداردا کاریان کردووە وەک کۆکردنەوەی زبڵ، کاری ڕۆژانەی بیناسازی، و کۆکردنەوەی کانزا.