نەورۆز لە وڵاتی یابان بەڕێوەچوو

کوردستانیان و هاوڕێ یابانییەکان کە لە تۆکیۆی پایتەختی یابان نیشتەجێن، پێکەوە ئاهەنگی نەورۆزیان گێڕا.

ناوەندی هەواڵ

 

کوردستانیان و هاوڕێ یابانییەکان کە لە تۆکیۆی پایتەختی یابان نیشتەجێن، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە جەژنی نەورۆزیان گێڕا، زیاتر لە دوو هەزار کەس بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆزدا کرد کە لە پارکی ئاکیگاسە لە نزیک پایتەخت بەڕێوەچوو.

 

داوایان کرد پشتیوانی لە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە بکەن

هاوسەرۆکی هەدەپە میتات سانجاڕ پەیامێکی نارد، هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵح موسلیمیش لە ڕێگەی لینکی ئینتەرنێتەوە بەشداری ئاهەنگەکەی کرد.

 

لەو ئاهەنگەدا کە کوردستانیانی چوار پارچەی کوردستان ئامادەبوون، بە مەبەستی ساڕێژکردنی برینەکانی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات لە ناوەندی شاری مەرێش، بانگەوازێک بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی کرا.

 

ئاهەنگەکە بە گروپی دەنگی ژنانی یابان کۆتایی هات کە لە هونەرمەندانی یابانی و کورد پێکهاتبوون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە یابان جەژنی نەورۆز نەکرا.