لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی مامۆستا نێرگز دەکرێت

تەندروستی سلێمانی بڵاویكردوەوە، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر گیان لەدەستدانی ئەو مامۆستا ژنە پێكهێنراوە، كە دوای دوو هەفتە لە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

تەندروستی سلێمانی بڵاویكردوەوە، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر گیان لەدەستدانی ئەو مامۆستا ژنە پێكهێنراوە، كە دوای دوو هەفتە لە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەسەر راسپاردەی دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی زانستی.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێكهێنانی ئەو لیژنەیە بە مەبەستی لێكۆڵینەوەیە لە مردنی مامۆستایەكی ژن بە ناوی "نێرگز محەمەد" كە مامۆستای زمانی ئینگلیزی بوو لە ئامادەیی ڕازاوەی كچان لە سلێمانی، کە رۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەم گیانی لەدەستدا و كەسوكارەكەشی دەڵێن، دوو هەفتە بەر لە ئێستا ڤاكسینی فایزەری وەرگرتبوو.

 پێشتر دكتۆر هێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی باسی لەوە كردبوو، گومانی ئەوە دەكەن لەكاتی وەرگرتنی ڤاكسین توشبووی كۆرۆنا بووە بەڵام نەیزانیوە، بەهۆی ئەوەشەوە بارودۆخی تێكچووە و گیانی لەدەستداوە.