لێکۆڵینەوە لە دژی ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر کرایەوە
لێکۆڵینەوە لەبارەی ئۆزنور دەگەر، پەیامنێری ژن نیوز دەستیپێکردووە، کە بەهۆی سووکایەتی سێکسییەوە کاردانەوەی بەرامبەر پۆلیس هەبووە، لە بەرامبەر لێکۆڵینەوەکەش کاردانەوە هەیە.
مێردین
دوای ئەوەی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئامانج گیران، لەکاتێکدا بەدواداچوونیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپە نیمچە سەربازییەکەی سوپای نەتەوەیی سووریا smo دەکرد دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. لە میانی سەردانەکەی بۆ پرسەی جیهان بیلگین لە شاری مێردین، پۆلیسێک سوکایەتی بە ئۆزنور دەگەر، پەیامنێری ژن نیوز کرد، ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بەم بابەتە، لەدژی لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.
هەروەها پارێزگاری مێردین بەیاننامەیەکی تایبەت بەو پرسە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە دژی ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر دەستیپێکردووە بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە فەرمانبەرێکی گشتی"، زاندراوە کەسانێک کە ناسنامەکانیان نادیارە، هەڕەشەیان لە ئۆزنور دەگەر لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانییەوە کردووە.
لە بەرامبەر دەستپێکردنی لیکۆڵینەوەی ئۆزنور دەگەر، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیاو ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، لێدوانێکیان دا و کاردانەوەیان نیشاندا.
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی ڕایگەیاندووە کە بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە بەرپرسێکی دەوڵەت" لێکۆڵینەوە لە دژی ئۆزنور دەگەر کراوەتەوەو ئەو سیستمە قبوڵ ناکەین کە ڕێگە بە قسەی زایەندپەرستی دەدات بێ سزا بمێنێتەوە و ڕۆژنامەنووسان سزا بدات، ئێمە لەگەڵ هاوڕێکەمانداین.
'بە هێزی ئیرادە و حەقیقەت شکست دەهێنیت'
ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی"، لە هەژماری تۆڕی کمەڵایەتی خۆی کاردانەوەی بەرامبەر بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ئۆزنور دەگەر نیشان داو بەیاننامەی ئەنجوومەنی ژنان بەم شێوەیەیە: بە کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەک لە دژی ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر کە کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بەو پۆلیسەی کە لێدوانی سێکسیانەی لە دژی داوە، ناتوانیت ئەو تاوانانە بشاریتەوە کە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کردووتە، جارێکی تر بەو کەسانە دەڵێین کە بیر لە ترساندنی ڕۆژنامەنووسان دەکەنەوە بە دەستگیرکردنیان و کردنەوەی لێکۆڵینەوە لە دژییان، ئێوە بە هێزی ئیرادە و ڕاستی شکست دەهێنن.