لەکاتی چوون بۆ گۆڕستان، گەوهەر عیشقی ڕووبەڕووی هێرش بووەوە
گەوهەر عیشقی دایکی بلۆگەر "ستار بەهەشتی" لە ڕێگای سەردانیکردنی گۆڕی منداڵەکەی هێرشی کرایەسەر.
ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی دەزگای ستار بەهەشتی، ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ کانوونی یەکەم، گەوهەر عیشقی لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە هێرشی کرایەسەر لە کاتی سەردانیکردنی گۆڕستان و چوون بۆ سەر گۆڕی کوڕەکەی، پاشان گەیەندرایە نەخۆشخانە.
بە وتەی شایەتحاڵەکان دوو ماتۆڕسکیل لە پشتەوە لێی نزیک بوونەوە، یەکێکیان دادەبەزێت و دایکی ستار بەهەشتی بەرەو پێشەوە پاڵ پێوەدەنێت و دەیخاتە سەر زەوی و بێهۆش دەبێت، لەو کاتەدا خەڵکی ڕۆبات کەریم دێن بە هانایەوە و گەوهەر عیشقی دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای چارەسەر لە نەخۆشخانە دەردەچێت.
مانگێک لەمەوبەر لە کاتی دەستبەسەرکردنی گەوهەر عەشقی، سەحەر بەهەشتی، مستەفا ئیسلامی و منداڵانی سەحەر بەهشتی، لێپرسینەوەیان لێکراوە، لە زینداندا ئەشکەنجە دەکرێن و تا بکوژرێن، ئەگەر نا بە ڕێگەی ڕووداوی جیاواز هەوڵی کوشتنی ئەو خێزانە دەدەن.
گەوهەر عیشقی باسی لەوەکرد "چەندین جار لە لایەن دەزگا ئەمنییەکان خۆی و خێزانەکەی هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە، بەرپرسیارێتی هەر ڕووداوێک کە بەسەر کچەکەم سەحەر بەهەشتی یان کوڕەزاکەم بنیامین ئیسلامی دێت لە ئەستۆی ڕژێم و هێزە ئەمنییەکانە."
ت.پ