ژنان لە وان: ئاشتی بونیاد دەنێین
ژنان لە وان بە پێشەنگایەتی تەژەئا ڕێپێوانیان کرد، خالیدە تورکئۆغلو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لەناو چالاکییەکەدا وتی: پێکەوە ژیانی ئازاد و یەکسان لەم وڵاتە بونیاد دەنێین، بە تێکۆشانی خۆمان، ئاشتی بونیاد دەنێین.

ناوەندی هەواڵ
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و بەشداری خالیدە تورکئۆغلو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە وان ڕێپێوانێک ئەنجام درا، ڕێپێوانەکە بە بەشداری ژنان بە درووشمی “بە تێکۆشانی ئازادی ژنان، ئاشتی ڕێک دەخەین” پێکهات.
ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن نازلیهان شەدال، هاوسەرۆکی شارەوانی وان و خالیدە تورکئۆغلو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی خوێنرایەوەو تیشکی خستە سەر بەرخۆدان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان و وتی: با بزانن ئێمە هەرگیز سەر نەوی ناکەین و تێدەکۆشین، قەیوم دوژمنی ژنانە، قبوڵ نەکردنی ئیرادەی ژنانە، لە هەموو جێیەک وەک ژنان خۆمان ڕێک دەخەین.
خالیدە تورکئۆغلو ئاماژەی بەوەکرد، دەیانەوێت لەڕێگەی قەیومەوە ئیرادەی ژنان بشکێنن، بەڵام گەلی کورد و ژنان سەر نەوی ناکەن و تێکۆشان مەزنتر دەکەن، وتی: بە تێکۆشانی ٨ـی ئادار خۆمان ڕێک دەخەین و تێکۆشان دژی قەیوم بەبنەما دەگرین، تێکۆشانی ئازادیی ژنانمان، قەیوم قبوڵ ناکات، چونکە ناکۆکە لەگەڵ ئیرادەی گەل و ژنان و دیموکراسیی خۆجێی.
خالیدە تورکئۆغلو ڕایگەیاند دیالۆگ و چارەسەر بە هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و بە دانوستان لەنێو هەلومەرجی یەکساندا دێتەدی و وتی: ئەو چارەسەرەی بەڕێز ئۆجالان بۆ دیموکراتیکبوونی ئەم وڵاتە دەیخاتەڕوو، ئاشکرایە، باس لە چارەسەرێک دەکەین کە داخوازییەکانی گەلی کورد و تورک و ژنان و هەموو دیموکراسیخوازان بەیەک دەگەیەنێت، پێویستە ئەم وڵاتە دیموکراتیک بێت. پێویستە تورکیا دەست لە سیاسەتی قەیوم هەڵبگرێت، لەم وڵاتە تاوەکو دیموکراسی بەتاڵ بکرێتەوە، تا هەوڵی نکۆڵی بدرێت، پرسی کورد چارەسەر نابێت، تا پرسی کورد چارەسەر نەبێت، دیموکراسی ناگاتە ئەم وڵاتە.
خالیدە تورکئۆغلو ڕایگەیاند بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت لەنێو هەلومەرجی گونجاودا دیالۆگ و دانوستان بکات، ئەرکی هەمووانە پشتگیری لە تێکۆشانی ئاشتی ڕێبەر ئاپۆ بکەن، وتی: ئەم پەیامی ئاشتییە دەگەیەنین بە ٨ی ئادار ژن و کورد، دیموکراسی دەکەنە دیاری بۆ ئەم وڵاتە، پێکەوە ژیانێکی یەکسان و ئازاد بۆ ئەم وڵاتە دەهێنین، فشارەکان هەرچەند بن، سەر نەوی ناکەین، بە تێکۆشانی ئازادیی خۆمان، ئاشتی بونیاد دەنێین.