لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕاپەرینەکانی گەل بەردەوامە
سەرەڕای هەموو فشارەکانی دەسەڵات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، خەڵکی بەشداربووی ڕاپەڕین شەوانە شەقامەکان جێناهێڵن و ڕاپەرین بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و لە سەرتاسەری ئێران بڵاوبووەوە، شەش مانگی تێپەڕاندو خۆپیشاندان دژی ڕژێمی ئێران بەشێوازی جیاواز بەردەوامە، ئەو هاوڵاتیانەی چوونە مەیدانەکان ڕایانگەیاند، کە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
ئەو کەسانەی کە شەوی ڕابردوو لە چەندین شار چوونە مەیدانەکان بە دروشم ئاگریان کردەوەو خۆپیشاندەران لەسەر دیوارەکان نووسیان و داوای ڕاپەرینیان کرد، خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی حکومەت هەڵدەوەشێتەوە.