لە زانکۆی سلێمانی ژنانی گەنج ڕۆژی زمانیان بەرز ڕاگرت
ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە بڵاوکردنەوەی پەیام بە شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیان بەرز ڕاگرت.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٢٢ی شوبات، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، ژنانی گەنجی خوێندکار لە زانکۆی سلێمانی شاری سلێمانی بە چالاکییەک ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.
چالاکییەکە پێکدەهات لە نمایشکردنی چەند سەرپۆشێکی مۆرکی کوردیانە و هەریەک لە سەرپۆشەکان پیت و وشەی کوردی بە شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی لەسەر نووسرابوون.
ت.پ