لە ئیزمیر پێنج کەس دەستگیرکران
بەیانی ئەمڕۆ لە ئیزمیر لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا پێنج ئەندامی پارتی ئازادیی کۆمەڵایەتی "TOP" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستن" دەستبەسەرکران.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیزمیر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا پێنج ئەندامی پارتی ئازادیی کۆمەڵایەتی "TOP" دەستبەسەرکرد.
بوراک مەرد، سەدانیر پارماکسز، ئادار ئابلوک، هێلین ڕاندا و دەنیز ئوسلو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی دەستبەسەرکران و گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیزمیر.
زاندراوە کە لێکۆڵینەوە لە هەر پێنج کەسەکە دەستی پێکردووە.