لە ئێران زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە سێدارە دراون کە ١٥یان ژن بوون

گروپی پسپۆڕانی سەربەخۆ ڕایانگەیاندووە، لەمساڵدا زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە ١٥یان ژن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپۆرتدەرانی تایبەت و گروپی پسپۆڕان کە لە ٥ ئەندامی گروپی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵاواردن دژی ژنان و منداڵان پێکهاتووە، ڕایانگەیاندووە، ژمارەی ئەو لەسێدارەدانانەی کە ئەمساڵ لە ئێران بۆ ڕای گشتی ڕاپۆرت کراون، زیاتر لە ٤٠٠ کەسە کە ١٥یان ژنن.

 

 لە ڕاگەیەندراوەکەی گروپی پسپۆڕانی سەربەخۆدا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەیەک بدەن، ئاماژە بەوە کراوە کە لە مانگی ئابدا ٨١ کەس لەسیدارە دراون، ئەم ژمارەیەش دوو هێندە زیاترە لە مانگی تەمووزدا کە ٤٥ کەس لەسێدارە دراون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی ئەوەی ئەوان پێشێلکاری یاسای جل و بەرگی توندی ئێرانیان کردووە و دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە، ڕژێمی ئێران سزای لەسێدارەدانی وەک ئامرازێک لە دژی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان بەکارهێناوە.

 

پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەزا ڕەساعی خۆپیشاندەری کوردیان بەبیرهێنایەوە کە ڕۆژی ٦ی ئاب لە زیندانی دیزەل ئاباد لەسێدارە درا.