دایە بەهار چالتو کۆچی دوایی کرد
بەهار چاڵتوو، دایکی ئاشتی و بەڕێوەبەری دەبەپەی سلۆپی کە ساڵانێک بوو لە خەباتی ئازادی گەلی کورددا بەشدار بوو، کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی هەواڵ
بەهار چاڵتو، ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی شرناخ و بەڕیوەبەری پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" ماوەیەکی زۆر بوو لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ئامەد چارەسەری وەردەگرت و شەوی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهار چاڵتوو لە گۆڕستانی گەڕەکی ئۆفیس لە سلۆپی شرناخ بەخاک سپێردرا.
دایە ئاشتی بەهار چاڵتوو ساڵانێک بوو لە خەباتی ئازادی گەلی کورددا بەشدار بوو. سێ برای بەهار چالتو لە سەردەمی جیاجیادا لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا گیانیان لەدەستدا، دایە بەهار چالتو لەم دواییانەدا لە بەڕێوەبەریی دەبەپەی سلۆپی دەستی بە خەبات کرد.