لە ئێران ٩کەس لە ئایینی بەهایی دەستگیرکران
٩ کەس لە ئێران بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی باوەڕی بەهایی بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات" دەستگیرکران و ڕەوانەی زیندانی ناوەندی قەراج کراون.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/08/20230807-20230807-20230807-ran-bahai-tutuklama-jpg0b4462-image-jpgb9aad4-image-jpg457dca-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ- لە شاری قەراج لە ئێران، ٩ کەس لە باوەڕی بەهایی دوای دەستگیرکردنیان بە زیندانی کردن سزادران و گواستراونەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی قەراج.
مافی چوونە ناو گرووپە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیان لێ زەوت کراوە
لقی دوازدەهەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئەلبۆرز بەم دواییانە سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەر کامیار حەبیبی و سامان ئۆستۆوەر و ڕاملە تیرگارنەژاد و ئیلهام شەرقی ئارانی سێ ساڵ و ناکیسا سادقی و مەهسا تیرگار بەهنمیری و سەداف شێخزادە و نەگین ڕەزای و شەهراز ڕەزای بە دوو ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها ٩ کەس قەدەغەی چوونە دەرەوەیان لەسەرە، مافی ئەندامێتییان لە حیزب و گروپە سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان ڕەتکراوەتەوە.
ئەو ٩ کەسە بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی باوەڕی بەهایی بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات" "پڕوپاگەندە دژی یاسای پیرۆزی ئیسلام"، "پڕوپاگەندە و بزووتنەوە دژی یاسا پیرۆزەکانی ئیسلام." دەستگیرکران.
ساڵی ڕابردووش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بەهایی بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکران.