لە ئەنقەرە لە چارەنوسی گوڵستان دۆکو دەپرسن
ئایگول دۆکو خوشکی گوڵستان دۆکو لە پەڕەی تۆری کۆمەڵایەتی خۆی ڕایگەیاند کە لە ٢٢ی شوبات لە ئەنقەرە دەبن و لەوێ لە چالاکییەکەیان بەردەوام دەبن. ناوەندی هەواڵ

ئایگول دۆکو خوشکی گوڵستان دۆکو لە پەڕەی تۆری کۆمەڵایەتی خۆی ڕایگەیاند کە لە ٢٢ی شوبات لە ئەنقەرە دەبن و لەوێ لە چالاکییەکەیان بەردەوام دەبن.
ناوەندی هەواڵ
گوڵستان دۆکو کە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بێسەروشوێن بووە، بنەماڵەکەی لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بۆ زانینی چارەنووسی کچەکەیان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد لە بەردەم دادگای دێرسیم، بنەماڵەکە بڕیاریان دا لە ئەنقەرە بەردەوام بن و لە ڕۆژی ٣٥ هەمیندا کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا و چوونە ئامەد.
ئایگوڵ دۆکو خوشکی گوڵستان ڤیدیۆیەکی لە ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی شوبات لە ئەنقەرە دەبن، ئایگوڵ دۆکۆ وتی: "ئێمە چاوەڕوانی ئەوە بووین کە گوڵستان دوای سێ ڕۆژ بێتە ماڵەوە، ماوەی ٧٧٩ ڕۆژە گوڵستانی ئێمە نییە، زۆر جار چووین بۆ بەردەم دەرگای دەسەڵاتداران هیچ دەرگایەکمان لێ نەکرایەوە، کچەکەمان ٧٧٩ ڕۆژە لە تاریکیدایە ئێمە لە ٢٢ی شوبات لە ئەنقەرە دەبین بۆ ئەوەی جارێکی تر پرسیار لە گوڵستان بکەین، هەموو ئەوانەی کچیان هەیە دەبێت یارمەتیمان بدەن بۆ بینینی گوڵستان، ئەمڕۆ ئەگەر گوڵستان نەدۆزرێتەوە و ئەم ڕووداوە لە تاریکیدا بمێنێتەوە منداڵ و خۆشەویستەکانی ئێوەش لە سەلامەتیدا نابن، با یەک یەک بگرین با دەنگی گوڵستان بین، گولیستان لە ٨ی ئاداردا پانکارتێکی بەرزکردەوە لەسەری نووسیبوی "هاوار بکە بۆ ئەوەی توندوتیژی نەبێت"، با پێکەوە هاوار بۆ گوڵستان بکەین، با لە تاریکیدا نەمێنینەوە، گوڵستان شایستەی ئەم تاریکییە نییە".