لە ئەڵمانیا ٤ی نیسان پیرۆز کرا
بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئامارا و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) ٧٦ ـەمین ساڵەی لدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا پیرۆز کرا.

ناوەندی هەواڵ
بە بەشداری سەدان کورد و ئازادییخواز لە بەریتانیا، لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی فرانکفۆرت ئاهەنگێک بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان زەینەب ڕۆژهەڵات، نوێنەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردی پیرۆزکرد، ڕایگەیاند ٤ ی نیسان هاوکات ساڵیادی دامەزراندنی پەژاکە، گوتی؛ ئەم ڕۆژە واتادارە لای گەلی ڕۆژهەڵات بەجۆشێکی مەزنەوە پیرۆز دەکرێت.
پاشان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ڕۆژبوونت پیرۆز ئەی سەرۆک" بەرزکرایەوە.
گرووپی فۆلکلۆری ژنانی گەنجی فرانکفۆرت چوونە سەر شانۆ و هەڵپەڕکێیان کرد، هەروەها سینڤزیۆنێک لەسەر ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیشاندرا.
ئاهەنگەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “ژن ژیان ئازادی” کۆتایی هات.