لە ئامەد لە هەڵکەندنی شوێنەوارێکدا ٦ گۆڕی منداڵ دۆزرانەوە
لە هەڵکەندنی شوێنەواردا لە پاسورەی ئامەد، ٦ گۆڕی منداڵان دۆزرانەوەو بەوەش تا ئێستا ٦٠ گۆڕ دۆزراونەتەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/07/20240704-amed-gorrr-jpg30556b-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
هەڵکۆڵینەکانی شوێنەواری لە ناوچە جیاجیاکانی گەڕەکی ئینکایا لە ناوچەی پاسورا لە ئامەد بەردەوامە، لە ساڵی ڕابردوودا ٥٤ گۆڕی منداڵ لە نێوان تەمەنی ٠-٦ساڵیدا لەو ناوچەیە دۆزرایەوە کە دەوترێت ئەو کورەی بەردینە کۆنە.
هەمان کار لە هەمان ناوچە لە ٢٨ی حوزەیران ئەنجامدرا، هەروەها ٦ گۆڕی منداڵانی دیکە دۆزرایەوە.
ڕاگەیەندراوە کە ئەو ئێسک و پروسکیانەی لە گۆڕەکاندا دۆزراونەتەوە لە ماڵی هەڵکەندنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانە دەبرێن بۆ لێکۆڵینەوە، زانراوە کە لە کاتی گونجاوی کەشوهەوا کارەکانی هەڵکەندن تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت.