لە ئامارا و نایرۆبی ٤ی نیسان پیرۆز کرا
جەماوەر کە لە خەلفەتی گردبوونەوە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نییە" یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کردەوە، هەروەها لە نایرۆبی کینیا شوێنی ڕفاندنی ڕێبەر ئۆجالانیش ٤ی نیسان پیرۆز کرا.
ڕەحا
پێش ٤ی نیسان گوندی ئامارا گەمارۆدرا و جەماوەر کە بۆ پیرۆزبایی بەڕێکەوتبوون لە خەلفەتی سەر بە ئورفا، شوێنی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕاگیران، هەروەها چەندین خاڵی پشکنین لە دەروازەی ناوچەی خەلفەتی دانراون ولە دەوروبەریان سەربازی نیشانەکێش جێگیرکراون، سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانە، جەماوەر بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد-TJA، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-کەجەدە، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپە، پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و "مەد توهاد-فەد" بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان گەیشتنە گوندی ئامارای خەلفەتی ئورفا.
هاوڵاتیان کە لە ئامەد، بۆتان، ئیلح، ڕەحا و چەندین شاری دیکە چوونە خەلفەتی دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نییە"، "جیهان بە بێ ئۆجالان بهسهرتاندا دهڕوخێنین"، "ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆزبێ ئەی سەرۆک" و "ئێمە بە خوێن و گیان لەگەڵتین ئەی سەرۆک" یان بەرز کردەوە، گفتووگۆی نێوان پۆلیس و جەماوەر بۆ ماوەیەکی زۆر درێژەی کێشا، بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە لە شارۆچکەی خەلفەتی، وتاری دا.
دوای راگەیەندراوەکە، بەرنامەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نییە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
هەروەها دوێنێ لە شاری نایرۆبی پایتەختی وڵاتی کینیا، کە ٢٣ ساڵ لەمەوبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی تێدا ڕفێندرا، یادی ٧٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان بەرز ڕاگیرا، تۆماس جێف میللـی، مامۆستای کۆمەڵناسیی سیاسیی لە زانکۆی کامبریج-ی ئەمریکیی، کە یەکێکە لە پێشەنگانی بزووتنەوەی ڕزگاریی گەل "Grassroots" یادی ٧٣یەمین ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالانی بە چاندنی نەمام و کێشانی وێنەی ڕێبەر ئۆجالان کە لەسەری نووسرابوو "ئازادیی بۆ ئۆجالان" پیرۆزکرد.
جێف مێللـی ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ بە عەبدوڵا ئۆجالانەوە واتاداربووە، هیچ حکومەت و دەسەڵاتێک ناتوانێت ببێتە حکومەتێکی دیموکراسیی، چونکە دیموکراسیی هێزی ئەو گەلانەیە کە خۆیان بەڕێوەدەبەن.
لەلایەکی دیکەوە گاتچکی گاجیهی، وتەبێژی بزووتنەوەی ڕزگاریی گەل-ی کینیا ڕایگەیاندووە: ئێستا ئازادیی ئۆجالان دەبێتە سەرچاوەی ئاشتیی و یەکێتیی.