لە یادکردنەوەی ٨ی ئادار لە تاران گرژی دروستبوو
هێزە ئەمنییەکانی تاران هەڵیانکوتایە سەر شوێنی مەراسیمی یاکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان کە لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مافەکانی ژنانەوە ڕێکخرابوو و ژمارەیەک لە بەشداربووانی یادکردنەوەکە دەستگیرکران.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/03/20220309-750x422cc-09-03-2022-rwzzentehran-pngbd2a59-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ، ٨ ی ئادار گروپێک لە چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان لە بەردەم شانۆی تاران لە تارانی پایتەختی ئێران گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کوشتن و یاسا جیاکارییەکانی دژی ژنان لە پارکی خوێندکاران، پاشان هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ژنان و بەشێکیان لێ دەستگیرکردن و بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەکە کرد.
ڕێکخەرانی گردبوونەوەکەی شاری تاران بە دانانی مۆم و گوڵ، لەگەڵ دانانی وێنەی قوربانیانی کوشتن بە ناوی شەرەف لە ئێران یادیان کردەوە و هەروەها ناڕەزایی خۆیان بە دانانی چەند سەرپۆشێک وەک هێمایەک بۆ سەرکوتکردن و جیاکاری و حیجابی زۆرەملێ نیشاندا.
ت.پ