لە توێژینەوەیەکدا هۆکاریکی دیکەی تووشبوون بە شەکرە ئاشکرا کرا
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات، کەمیی ڤیتامین D بە تایبەت لە سەرەتای تەمەندا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی جۆری یەکەمی شەکرە زیاد دەکات.

ناوەندی هەواڵ
توێژینەوەیەکی زانکۆی مۆنتریێل لە کەنەدا ئاشکرایکرد، کەمیی ڕێژەی ڤیتامین D هۆکارێکی هێرشکردنەوەی خانەکانی بەرگری جەستەیە بۆ سەر خۆیان، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی دروستدەبێت و دیارترینیان شەکرەی جۆری یەکەمە.
پزیشک جۆن وایت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە وتی: ڤیتامین D پێویستە بۆ گەشەکردنی ئاسایی و تەندروست، ئەوانەی ئەم ڤیتامینەیان کەمە دەبێت خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامینەکە بخۆن و دەکرێت لەژێر راوێژی پزیشکی پسپۆڕ دەرمان وەربگرن.
ڤیتامین D یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کە لەناو چەوریدا دەتوێتەوەو زۆر گرنگە بۆ تەندروستی ئێسک و بەهێزبوونی کۆئەندامی بەرگریی جەستە.