لە سویسرا چالاکی بۆ زارا محەمەدی کرا
ژمارەیەک لە کوردان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی لە سویسرا بۆ زارا محەمەدی چالاکییان ئەنجامدا، کە لەسەر فێرکردنی زمانی کوردی بە منداڵان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە زیندانیکراوە.

ناوەندی هەواڵ
لە گۆڕەپانی هیلڤیتیاپلاتز لە شاری زوریخی سویسرا بۆ زارا محەمەدی چالاکییەک ئەنجامدرا، کە لەسەر فێرکردنی زمانی کوردی بە منداڵانی کورد سزای ٥ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکراوەو ئێستا لە زینداندایە.
ئەندامانی بنەماڵەی زارا محەمەدی لە چالاکییەکەدا بەشدار بوون و کانی محەمەدی خوشکی زارا وتەیەکی پێشکەشکرد و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی زارا محەمەدیی کرد، ئاماژەی بەوەکرد کە خوشکەکەی تەواوی ژیانی بەخشیوە بە فێرکردنی زمانی کوردی و وتیشی: "ماوەی ١٢ ساڵە بەبێ راوەستان و بە پێداگرییەوە کۆرس و خولی فێرکردنی زمانی کوردیی دەکردەوە و منداڵانی پەروەردە دەکرد، ئێمە شانازی بە کارەکانی زاراوە دەکەین. زارا دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت".
عەلی شیمشەک بە ناوی ئەنیستیتۆی زمانی کوردی وتەیەکی پێشکەشکرد و ئوەی خستەڕوو لە هەر چوار پارچەی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر زمان، کولتور و ناسنامەی کورد، بۆیە پێویستە هەموو کورد لە دژی هێرشەکان خاوەنداری لە زمان، کولتور و ناسنامەی خۆیان بکەن.
دوای وتەکان، چالاکییەکە بە وتنی گۆرانی و هۆنراوە کۆتایی پێهات.