لە سوریا بەهۆی بوومەلەرزە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە سوریا کەبەهۆی بوومەلەرزەکەی هاتای بە گوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر کاریگەری لەسەربوو، ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٦.٤ و ٥.٨ پلەی ڕێختەر کە لە ناوچەی دەفنەی هاتای لە نیوان سی خولەکدا ڕوویدا، کاریگەری لەسەر سوریا، عێراق، لوبنان، ئیسرائیل و فەلەستینیش هەبووە.

 

هەروەها بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە سوریا چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە، بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر شارەکانی حەلەب و تەرتوس و حەما و لازقیە کردووە، ترسێکی زۆری لەناو خەڵکدا دروستکردووە و خەڵک خۆیان لە سەربان و بالکۆنەکان فڕێداوەتە خوارەوە.

 

٥ کەس گیانیان لەدەستداوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە بوومەلەرزەکە بەلایەنی کەمەوە ٥ کەسی گیانیان لەدەستداوەو ٥٠٠ کەسیش برینداربوون، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەوانەی خۆیان لە سەربان و بالکۆنەکان فڕێداوە، شکان لە لاشەیاندا دروست بووەو هەندێکیشیان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە ماڵەکانیان وێران بووە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ٣٥٠ کەس لە بریندارەکان خەڵکی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی شام بوون و ١٥٠ کەس لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا بوون.