لە سۆران ژنێکی گەنج لە لایەن باوکییەوە کوژرا

لە سۆران ژنێکی گەنج لەلایەن باوکییەوە کوژراو دواتر باوکەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی وتەی شێروان خالید، وتەبێژی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی لە سۆران کە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لیدوانی داوە، کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی ژنێکی گەنج گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، کە شوێنەواری شەش گولـلە بە جەستەیەوە بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو ژنە گەنجە خوێندکار بووەو لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ە و دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی سۆرانە، لەلایەن باوکییەوە بە چەکی کلاشینکۆف تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

 

پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە، باوکەکەش بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزاکانی عێراق دەستگیرکراوە.