لە سلێمانی ژنێک لە لایەن باوکییەوە کوژرا

لە سلێمانی ژنێک بەناوی کیژان بورهان تەمەن ٣٠ ساڵ، دوای ئەوەی لە لایەن باوکییەوە بە سێ گولـلە بریندار کرا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی دوێنێ شەو، لە شاری سلێمانی ژنێک بەناوی کیژان بورهان لە لایەن باوکییەوە بریندار کرا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە لە شاری سلێمانی بووە، ژنەکە تەمەن ٣٠ ساڵ بووە و ناوی کیژان بورهانە، لەلایەن باوکییەوە سێ گولـلەی پێوە نراوە.

 

 

دوای ڕووداوەکە باوکی دەستگیر کراوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.