لە سلێمانی دانیشتووانی گەڕەکێک دژی نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوە
دانیشتووانی گەڕەکی موکریانی شاری سلێمانی دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و ڕێگاوبان و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە گردبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٤ی ئاب، دانیشتووانی گەڕەکی موکریان لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی چەندین خزمەتگوزاری و خراپی ڕێگاوبانەکانیان کە گرفتی هاتوچۆی بۆ دروست کردوون و ماوەی چەند ساڵێکە بەڵێنی قیرتاوکردنی ڕێگاکانیان پێ دراوە و تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە، گردبوونەوە.
ئاماژەیان بەوەکرد، چەند جارێک سەردانی شارەوانی سلێمانیان کردووە و ناڕەزایەتی و کێشەکانیان گەیاندووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە و کێشەکانیان بۆ چارەسەر نەکراوە.
ڕێگاوبانەکانی زۆرینەی گەڕەکەکان بە تایبەت گەڕەکە نوێکان خزمەتگوزاریان بۆ دابین نەکراوەو سەرەڕای بەڵێن پێدان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری، هێشتا خزمەتگوزاری پێویست بە ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی نەگەیشتووە.